به‌غدا-اه‌ع
تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراقى، ئه‌مڕۆ شه‌ممه ،دووپاتیكرده‌وه كهبهرپرس نییه لهدزهكردنى ئه‌و گرته ڤیدیۆیه‌ى له‌تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه له‌باره‌ى شانه‌ى قه‌یرانه‌كانى تایبه‌ت به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا .
فه‌زڵ فه‌ره‌جوڵلا سه‌رۆكى تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراقى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه ڕایگه‌یاند "تۆرى ڕاگه‌یاندنى عێراقى هه‌میشه فریكوینسهكانى كۆنگره رۆژنامهنوسییهكانى په‌یوه‌ست به‌هه‌ر چالاكییه‌كى نیشتمانى یان حكومى به‌بێ به‌رامبه‌ر دابه‌شى ده‌كاته سه‌ر كه‌ناڵه نێوخۆیی وعهرهبییهكان ،ئه‌ویش له‌پێناو دابینكردنى رووبه‌رێكى فراوانى په‌خش بۆ ئه‌م كه‌ناڵانه بۆ ئه‌وه‌ى قۆرخى ئه‌م چالاكییانه نه‌كرێت".
وتیشى "دواى ئه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى دوور لهپیشهییانه ئه‌م خزمه‌تى تۆره‌كه قۆرخكرا ،سه‌ر ئه‌نجام بڕیارماندا فریكوینسه تایبه‌ته‌كانى په‌خشى راسته‌وخۆ بهكهناڵهكانى دیكه نه‌ده‌ین وگواستنه‌وه‌ى چالاكییه ڕاسته‌وخۆكان تایبه‌ت ده‌بێت به‌ده‌زگا وسهكۆى میدیاییه‌كانى تۆرى ڕاگه‌یاندنى عێراقى".