به‌غدا – اه‌ع
فراكسیۆنى حیكمه‌ى نوێنه‌رایه‌تى ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو جوڵه‌یه‌كى نوێنه‌رایه‌تى هه‌یه بۆ فشارخستنه سه‌ر سه‌ركرده سیاسییه‌كان له‌باره‌ى كاندیدكردنى كه‌سایه‌تییه‌ك له‌چینى گه‌نجان بۆ سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیران.
حه‌سه‌ن فه‌دعه‌م په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنه‌كه له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"جوڵه‌یه‌كى نوێ هه‌یه له‌نێو ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران وله‌په‌رله‌مانتاره گه‌نجه‌كانى فراكسیۆنه شیعه‌كان بۆ فشارخستنه سه‌ر سه‌ركرده‌ى فراكسیۆنه‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ى مه‌رجه‌كانى سه‌رۆك وه‌زیرانى ڕاسپێردراو به‌ته‌واوه‌تى جیاواز بێت له‌وه‌ى ڕابردوو"،ڕوونیشیكرده‌وه"مه‌رجه‌كان بریتیین له‌وه‌ى كه‌سایه‌تییه‌كى گه‌نج بێت وله‌خزمه‌تكردنى دامه‌زراندن بێت به‌پێ یاساى خانه‌نشینى ،وله‌ڕۆڵه‌كانى ناوه‌وه‌ى عێراق بێت وهه‌ڵگرى دوو ڕه‌گه‌زنامه‌یی نه‌بێت وهه‌روه‌ها له‌ڕابردوودا پاڵێوراو نه‌بووه وڕه‌تكراوه نه‌بێت یان جێى مشت‌ومڕ بێت له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك مه‌رجى دیكه".
ئاماژه‌یشى دا"ئه‌م په‌رله‌مانتاره گه‌نجانه به‌ره‌یه‌كیان له‌نێو په‌رله‌مان دروستكردووه ودوێنى هه‌ینى ده‌ستبه‌كاربوون به‌دیدارى سه‌ركرده سیاسییه شیعه‌كان به‌مه‌به‌ستى گه‌یاندنى ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ى كه‌هه‌ر پاڵێوراوێك ئه‌م مه‌رجانه‌ى نه‌بێت له‌لایه‌ن ئه‌م په‌رله‌مانتارانه‌وه له‌نێو په‌رله‌مان ره‌تده‌كرێته‌وه سه‌ربارى فراكسیۆنه‌كانیان"ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"كۆبوونه‌وه‌كان له‌دواى پۆزشهێنانه‌وه‌ى محه‌مه‌د عه‌لاوى له‌ڕسپاردن بۆ سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیران تاوه‌كو ئه‌مڕۆ به‌رده‌وامه وچه‌ند ناوێك هاتۆته ئاراوه هه‌ندێكیان دوورخرانه‌وه وچه‌ند ناوێكى تر له‌لایه‌ن لایه‌نه سیاسییه‌كانه‌وه پێداچوونه‌وه‌ى بۆ ده‌كرێت".