بهغدا-اهع
وەزارەتی تەندروستی وژینگه ڕایگەیاند کە 8 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا لە عێراق تۆمارکراون؛ پێنج حاڵەت لە بەغداد و یەک لە سلێمانی و یەکێکی دیکەش لە کەربەلا.
وەزارەتی تەندروستی لە ڕاگەیەندراوێکدا كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه،ئاماژەی بەوە کردووە کە "8 حاڵەتی نوێی تووشبوون لە عێراق تۆمارکراون؛ پێنجیان لە بەغداد و دووانیان لە سلێمانی، یەکێکیان ئەو پیاوە بوو کە پێشتر گیانی لەدەستدابوو و گومان لە تووشبوونی بە ڤایرۆسەکە لێکرابوو، حاڵەتی هەشتەمیش ژنێکی خەڵکی کەربەلا بوو، کە چەند نەخۆشییەکی درێژخایەنی هەبوو و بەمدواییانە نەشتەرگەری بۆ کرابوو، ئەمڕۆش گیانی لەدەستدا".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "بەپێی ڕێسا نێودەوڵەتییەکان ڕێکارەکانی مامەڵەکردنمان لەگەڵ تووشبووەکان گرتووەتە بەر".