سه‌ردانی هاوڵاتیانی 13وڵات بۆ عێراق قـه‌ده‌غـه‌ كرا

  • 6-03-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،بڕیاریدا به‌قه‌ده‌غه‌كردنى سه‌ردانى هاوڵاتیانی 13وڵات بۆ عێراق
    ئه‌حمه‌د سه‌حاف،وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌، رایگه‌یاند، له‌ئه‌مڕۆوه‌ سه‌ردانی بیانییه‌كان و هاووڵاتیانی هه‌ریه‌ك له‌ وڵاتانی (توركیا، فه‌ره‌نسا، ئیسپانیا و نایجیریا) بۆ عێراق قه‌ده‌غه‌ كرا.
    وتیشى تا ئێستا عێراق قه‌ده‌غه‌ی به‌سه‌ر سه‌ردانی هاووڵاتیانی (13) وڵاتدا سه‌پاندووه‌ و بڕیاری قه‌ده‌غه‌ كردنه‌كه‌ ته‌نیا شانده‌ فه‌رمی و دیپلۆماسییه‌كان ناگرێته‌وه‌.