به‌غدا-اه‌ع
هاوپه‌یمانى سائیرون سه‌رله‌نوێ پاڵپشتى خۆى بۆ كاندیدكردنى كه‌سایه‌تییه‌كى سه‌ربه‌خۆ وده‌ستپاك ودوور لهمشتومڕى بۆ سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیران ده‌ڕبڕى.
عه‌لى غاوى په‌رله‌مانتارى سائیرون له‌لێدوانێك بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)جه‌ختى له‌گرنگى هه‌ڵبژاردنى پاڵێوراوێك سه‌ربه‌خۆ وده‌ستپاك بێت بۆ ده‌ربازبوون له‌م قه‌یرانه‌ى ئێستا،دووپاتیشى له‌گرنگى سازانى سیاسى له‌هه‌ڵبژاردنى كه‌سایه‌تییه‌ك جێى ڕه‌زامه‌ندى ونامشتومڕى كرده‌وه"،ڕوونیشیكرده‌وه"هاوپه‌یمانى سائیرون پشتیوانى له‌هه‌ر كه‌سایه‌تییه‌ك ده‌كات هه‌ڵگرى ئه‌م مه‌رجانه بێت".
ئاماژه‌یشى دا "محه‌مه‌د عه‌لاوى سه‌رۆك وه‌زیران پێشووى ڕاسپێردراو ڕه‌زامه‌ندى باشى هه‌بوو له‌نێو فراكسیۆنه‌كان بۆیه پۆزشهێنانەوەی لهڕاسپاردنى پیشوه‌خت بووه ئه‌مه‌یش ئاڵۆزى زیاترى خسته‌نێو دیمه‌نى ئێستاى سیاسى به‌تایبه‌ت له‌م كاته‌دا كه‌وڵات ڕووبه‌رووى ئاسته‌نگى زۆر بۆته‌وه وه‌كو بڵاوبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا وگرفتى دارایی وئابوورى.
غاوى ڕه‌تیشیكرده‌وه"هیچ دانوستانێك نێوان سه‌رۆك كۆمار وهاوپه‌یمانى سائیرون هه‌بێت له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنى پاڵێوراوى سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیران"،دووپاتیشیكرده‌وه هه‌ڵوێستى هاوپه‌یمانى سائیرون نهگۆراوهیه به‌هه‌ڵبژاردنى كه‌سایه‌تییه‌ك مه‌رجه‌كانى پیشه‌یی وسه‌ربه‌خۆیی له‌خۆگرتبێت".
هه‌روه‌ها سه‌رسامى خۆى ده‌رخست له‌باره‌ى ڕاگه‌یاندنى هه‌ندێك كه‌سایه‌تى بۆ سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیران كه‌له‌ڕابردوودا ڕه‌تكراونه‌ته‌وه"،جه‌ختیشى له"پێویستى دووركه‌وتنه‌وه‌ى فراكسیۆنه‌كان له‌و ناوانه كرده‌وه چونكه له‌لایه‌ن گه‌له‌وه ڕه‌تكراونه‌ته‌وه".
به‌پێویستیشى زانى په‌نا ببرێته به‌ر ئهكادیمیناسان وكه‌سایه‌تى سه‌ربه‌خۆ بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى پۆستى سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیران".