نه‌جه‌فى پیرۆز-اه‌ع
ئه‌دهه‌م ئیسماعیل سه‌رۆكى شاندى ڕێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه،شانه‌ى 55 له‌بوارى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا به‌هه‌موو توانایه‌كه‌وه كاره‌كانى خۆى ده‌كات.
ئیسماعیل له‌میان كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ئاماده‌ى بوو ڕایگه‌یاند"رێوشوێنه حكومییه‌كانى عێراق له‌بوارى ڕێگاگرتن له‌ڤایرۆسى كۆرۆنا باشه".
وتیشى"ڕێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى هاوبه‌شه له‌گه‌ڵ مه‌رجعییته‌كان له‌باره‌ى دڵه‌راوكێان له‌مه‌ترسى زیادبوونى حاڵه‌ته‌كانى توشبوون له‌ڤایرۆسى كۆرۆنا"،ستایشى بڕیاره‌كانى عێراقیشى كرد له‌باره‌ى داخستنى سنووره‌كانى له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك وڵات".
ئیسماعیل داوایشى له"هاوڵاتیانى عێراقى كرد پابه‌ندى رێنماییه حكومییه‌كان بن له‌باره‌ى پاكسازى وخۆپارێزى".
لاى خۆیه‌وه ره‌زوان كیندى به‌رێوبه‌رى فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى نه‌جه‌فى پیرۆز دووپاتیكرده‌وه"پارێزگاكه پێشبینى ده‌كات حاڵه‌تى نوێى توشبوون تۆمار بكات بۆ ئه‌و عێراقییانه‌ى له‌ئێرانه‌وه هاتوونه‌ته‌وه پێش بڕیارى قه‌ده‌غه‌كردنى گه‌شت كردن بۆ ئێران".
عه‌لى نه‌جه‌فى كوڕى به‌شیر نه‌جه‌فى مه‌رجه‌عى ئاینى له‌میان وتارێكى له‌میان كۆنگره‌كه جه‌ختیكرده‌وه"مه‌رجعیه‌ت به‌ده‌م داواكارییه‌كانى حكومه‌ته‌وه هات وسه‌رجه‌م قوتابخانه ئاینییه‌كانى داخست".
شایه‌نى باسه رَێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى سه‌ردانى پارێزگاى نه‌جه‌فى پیرۆز كرد بۆ چاودێریكردنى میكانزمى جێ به‌جێ كردنى ڕێوشوێنه‌كانى عێراق بۆ خۆپاراستن له‌ڤایرۆسى كۆرۆنا كه‌هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى گه‌وره‌یه بۆ زۆربه‌ى وڵاتانى جیهان.