به‌غدا-اه‌ع
حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نەسر ده‌ستپێشخه‌ریه‌كی شه‌ش خاڵى بۆ ده‌ربازبوون له دۆخی ئێستای عێراق راده‌گه‌یه‌نێت و داوای پێكهێنانی حكومه‌تێكی بێ لایه‌ن به‌به‌شدارى چالاكوانان ده‌كات .
عه‌بادى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له به‌یانامه‌یه‌كدا كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع) كه‌وتووه داواى له سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان به به‌رپرسیارێتییه‌وه هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن و هه‌نگاوبنێن بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كان و پێویستیشه به‌گیانی لێبورده‌ی و دور له‌به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت و ململانێ كاربكه‌ن".
وتیشى بۆ ده‌رچون له قه‌یرانی متمانه‌و بۆشایی ده‌سه‌ڵات له چوارچێوه‌ی هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی نیشتمانی ده‌ستپێشخه‌ری ده‌كه‌ن كه له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماری عێراق كه‌سایه‌تیه‌كی سه‌ربه‌خۆ و به‌توانا له ماوه‌ی 15 رۆژدا بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت رابسپێردرێت، وپێكهێنانى حكومه‌تێكى بچوككراوه بۆ ماوی ساڵێك به مه‌به‌ستى به‌رێه‌بردنى وڵات له قۆناغى راگوزه‌ر".
ئاماژه‌ى به‌وه كرد له میان ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه ئاماده‌كاری بێت بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنى پاك و به‌به‌شدارى یۆنامى كه له2020/12/31 تێپەڕنەکات، و هه‌روه‌ها داواى كرد كه سه‌رۆك وه‌زیرانى راسپێردراو حكومه‌تێك پێكبهێنێت دوور بێت له پشك پشكێنه و ئه‌من و ئاسایش به‌رپا بێت و چه‌ك له ده‌ستى ده‌وڵه‌ت بێت و ئه‌و كه‌سانه‌ى تاوانیان ئه‌نجامداوه دژى خۆپیشانده‌ران راده‌ستى یاسا بكرێت، و سه‌رجه‌م كه‌سه به‌توانا و لێهاتوه‌كان به‌شدار بن له پێكهێنانى حكومه‌ت ".
ئاماژه‌ى به‌وه كرد لیژنه‌یه‌كى سێ قۆڵى له حكومه‌ت و یۆنامى و خۆپیشانده‌ران پێكبهێنرێت بۆ به‌رێوه‌بردنى كاره‌كانى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن ولیژنه‌یه‌كى دیكه‌ش پێك بێت بۆ لێكۆڵینه‌وه كردن له كوشتنى خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منیه‌كان.