به‌غدا-اه‌ع
محه‌مه‌د عه‌تا پارێزگارى به‌غدا،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، هه‌ڵمه‌تى نیشتمانى هۆشیاركردن و به‌كارخستنى گه‌نجانى بێ كار ئاشكرا كرد.
عه‌تا له به‌یانامه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:" پرۆژه‌ى نیشتمانى ده‌بێته هۆى به‌كارخستنى ژماره‌یه‌كى زۆر له چینى گه‌نجانى بێ كار"، جه‌ختى كرده‌وه" ئێمه له میان ئه‌م پرۆژه‌یه‌وه چه‌ندین گه‌نج ده‌خاته سه‌ر كار و ده‌بنه خاوه‌ن پرۆژه‌ى بچوك له داهاتوودا،ئه‌م پرۆژه‌یه له لایه‌ن بانكى ناوه‌ندى و حكومه‌تى فیدراڵیه‌وه له خۆ گراوه بۆ به كارخستنى گه‌نجان و له هه‌مان كاتدا دروستكردنى كه‌ش و هه‌واى هاوكارى و هاوبه‌ش له نێوان گه‌نجان و وه‌به‌رهێنه‌ر".