به‌غدا-اه‌ع
بەڕێوەبەرایەتی گشتى تەندروستی سلێمانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه گیان لەدەستدانى هاوڵاتیه‌كى له شارى سلێمانى راگه‌یاند، بەوەش یەکەمین حاڵەتی گیان لەدەستدان بە وڤایرۆسە له هه‌رێمى كوردستان تۆمارکرا.
یاد نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی له راگه‌یاندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه راگەیاند:" ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه توشبوویه‌كى ڤایرۆسى كۆرۆنا گیانى له ده‌ستدا".
ئاماژه‌ى به‌وه كرد"توشبووه ته‌مه‌نى 70 ساڵ بووه دواى تێكچوونى بارى ته‌ندروستى ده‌ركه‌وتووه توشبووى ڤایرۆسى كۆرۆنایه "، وتیشى توشبووه‌كه وتارخوێن وپێشنوێژى مزگه‌وتى مه‌حوى بووه له شارى سلێمانى ".