عێراق وكۆریاى باشوور له‌باره‌ى هه‌ماهه‌نگى له‌بوارى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كۆرۆنا ڕێككه‌وتن

  • 3-03-2020, 00:00
  • +A -A

     

     
    به‌غدا – اه‌ع
     
    محه‌مه‌د عه‌لى حه‌كیم وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ له‌گه‌ڵ كانگ كیۆنگ هوا وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى كۆریا باشوور تاوتوێ په‌یوه‌ندییه‌ دوو قۆڵییه‌كان ورێكاره‌كانى پته‌وكردنى له‌سه‌رجه‌م بواره‌كان كرده‌وه‌.
    وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌،محه‌مه‌د عه‌لى حه‌كیم وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى ئه‌نجامداوه‌ له‌گه‌ڵ كانگ كیۆنگ هوا وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى كۆریاى باشوور ئه‌نجامداوه‌ وهه‌ردوولا تاوتوێ په‌یوه‌ندییه‌ دوو قۆڵییه‌كان له‌سه‌رجه‌م بواره‌كان كردووه‌،گرنگترینیان به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا.
    وتیشى هه‌ردوولا ڕێككه‌وتوون له‌سه‌ر گرنگى چڕكردنه‌وه‌ى ئه‌ركى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاسته‌نگییه‌كان كه‌ڕووبه‌رووى هه‌ردوو وڵات بۆته‌وه‌ ،له‌نێویشیاندا هه‌ماهه‌نگى له‌بوارى ڕووبه‌رووبونه‌وه‌ وخۆپارێزى له‌ڤایرۆسى كۆرۆنا كه‌توشى ژماره‌یه‌ك له‌وڵاتانى جیهان بۆته‌وه‌،هه‌روه‌ها تاوتوێ میكانزمى هاوكارى ئابوورییان كردووه‌ له‌سایه‌ى ئاسته‌نگییه‌كانى ئێستا.
    به‌پێ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ حه‌كیم جه‌ختى له‌هه‌وڵه‌كانى عێراق كردۆته‌وه‌ بۆ به‌ره‌وپێشبردنى هاوكارى دوولایه‌نى نێوان به‌غدا وسیئۆل به‌وپێیه‌ى خواستى هه‌ردوو گه‌لى دۆست جێ به‌جێ بكات.
    حه‌كیم داوایشى كرد ئاڵوگۆڕى شاره‌زاییه‌كان هه‌بێت له‌بوارى پزیشكى خۆپارێزى ودۆزینه‌وه‌ ڤایرۆسه‌كان ئه‌مه‌یش له‌چوارچێوه‌ى كاراكردنه‌وه‌ى هاوكارى دوولایه‌نى.