ساڵح له‌باره‌ى بەربژێرکردنی سەرۆكى حكومه‌ت كە جێگەی رەزامەندی سه‌رجه‌م عێراق بێت گفتوگۆ ده‌كات

  • 3-03-2020, 00:00
  • +A -A

     

    به‌غدا-اه‌ع
    سه‌رۆك كۆمار ،ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌،له‌باره‌ى بەربژێرکردنی سەرۆكى حكومه‌ت كە جێگەی رەزامەندی سه‌رجه‌م   عێراق بێت گفتوگۆى كرد.
     
    سه‌رۆكایه‌تى كۆمار له‌ به‌یانه‌مه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌ بلاویكرده‌وه‌"د. بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمارلە چوارچێوەی راوێژ و دیدارەكانی لەگەڵ سەركردەی فراکسیۆنەکان و حزبە سیاسییەكان  پێشوازى كرد لە رائد فەهمی سكرتێری لیژنەی ناوەندی حزبی شیوعی عێراق و عەبد حسێن موسەوی سكرتێری گشتی حزبی فەزیلە. 
    به‌پێى به‌یانامه‌كه‌ له‌ دیداره‌كه‌دا" هەوڵە لێبڕاوەكان لە پێناو بەربژێرکردنی سەرۆك وەزیران گفتوگۆی لەبارەوە كرا كە جێگەی رەزامەندی تەواوی رۆڵەكانی گەلی عێراق بێت و لە چوارچێوەی ماوەی دیاریكراوی بڕگەكانی دەستووریشدا بێت، ھاوکات جەختیشكرایەوە لەسەر پێویستی پێکهێنانی حكومەتی كاتی كە كار بكات بۆ بەدیهێنانی چاكسازی و رێگە خۆشكردن بۆ سازكردنی هەڵبژاردنێكی پاك كە گوزارشت بكات لە ویستی گەلی عێراق و داواكارییەكانیان بۆ ژیانێكی شكۆمەند و ئازاد".
    هەروەها گفتوگۆكرا لەبارەی دۆخی گشتی عێراق و گرنگی پتەوكردنی جوڵەی سیاسی بۆ دەربازكردنی وڵات لەو قەیرانەی ئێستا لە رێگەی یەكخستنی ریزەكان و خستنە پێشەوەی  بەرژەوەندی باڵای نیشتمانی وڵات.