به‌غدا-اه‌ع
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ،ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه ،كۆبوه‌وه به ئاماده‌بونى لیژنه‌ى فه‌رمانى دیوانى وسه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌روازه سنوریه‌كان ،بۆ وتوێژكردن له‌باره‌ى چڕكردنه‌وه‌ى هه‌وڵه‌كانى روبه‌روبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا.
ده‌سته‌ى ده‌روازه سنوریه‌كان له به‌یانامه‌یه‌كدا كه كۆپیه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع) كه‌وتووه بلاویكرده‌وه:" ئه‌میندارێتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران میواندارى لیژنه‌ى فه‌رمانى دیوانى ژماره(55)ى تایبه‌ت به (ڤایرۆسى كۆرۆنا )كرد،كۆبونه‌وه‌یه‌كى فراوانى سازكرد بۆ به‌رێوبه‌ره‌كانى ده‌سته و پێكهاته راگه‌یاندنه‌كانى له ده‌زگاحكومیه‌كان به به‌شدارى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌روازه سنوریه‌كان ،به‌مه‌به‌ستى چاودێرى كردنى دوا پێشهاته‌كان كه تایبه‌ته به رێگاگرتن له بڵاوبونه‌وه‌ى كۆرۆنا ،وپاڵپشتى كردنى رێكاره‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى .
عومه‌ر وائیلى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌روازه سنوریه‌كان راپۆرتێكى تێروته‌سه‌لى له باره‌ى كارى ده‌روازه‌كان وروڵى كاریگه‌رى له‌م ساته‌دا پێشكه‌ش كرد بۆ روبه‌رووبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا".
وائلى جه‌ختى كرده‌وه " چه‌ندین پێشنیارى پَشكه‌ش كردوه له‌وانه‌ش پێدانى كاتێكى دیارى كرا‌و بۆ عێراقیه گه‌راوه‌كان له ئێرانه‌وه ،و گرنگى كۆنتڕۆڵ كردنى ئاڵوگۆڕى بازرگانى ئه‌گه‌ر هاتوو مه‌ترسیه‌ك هه‌بوو له هاتنه ناوه‌وه‌ى كاڵاكان".
وتیشى"ئه‌گه‌ر هاتوو رێوشوێنى توند نه‌گیرایه به‌ر له ده‌وازه‌كان ئه‌وا كارى ده‌روازه‌كان راده‌گیرێت،له سه‌روبه‌ندى ئه‌وه‌ش لیژنه‌یه‌ك به‌سه‌رۆكایه‌تى ئه‌میندارى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پێكهێنرا سبه‌ینێ كۆبونه‌وه‌ى خۆى سازده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى چه‌ندین رێنمایى ده‌ربكات بۆ ئه‌وه‌ى كارى ده‌روازه‌كان به‌رێكى به‌رێوه بچێت وئامانجى پاراستنى رۆڵه‌كانى گه‌له له‌م ڤایرۆسه نوێیه".