به‌غدا-اه‌ع
ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) ده‌قى نامه‌كه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى ده‌ستله‌كاركێشاوه بۆ سه‌رۆك كۆمار و په‌رله‌مان بڵاو ده‌كاته‌وه.
ئه‌مه‌ش ده‌قى نامه‌كه‌یه‌تى
له 19ى شوبات2020 رامگه‌یاند " واده‌ى ده‌ستورى دیارى كرا‌و له ماوه‌ى 30 رۆژ بۆ متمانه به‌خشین به‌حكومه‌تى نوێ وبه‌رنامه حكومیه‌كه‌ى له 2ى ئادارى 2020 كۆتایى دێت و به ته‌واو بونى ئه‌و واده‌یه "روو ده‌كه‌مه چاره‌سه‌رى ده‌ستورى یاخود سیسته‌مى ناوخۆى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران".
زۆر بە داخەوەم بۆ سەرنەكەوتنی محەمەد تۆفیق عەلاوی لە ئەركەكەی بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی نوێی، كە لەو روەوە دەبێت هەڵوێستی گونجاومان هەبێت، ئەمڕۆ لەبەردەم گەلی عێراقدا رایدەگەیەنم، ئەوەی كە لەئێستادا روبەرومان دەبێتەوە مەترسیدارترینە، دروستبونی بۆشاییەكی دەستوری و ئیدارییە، باشترین چارەسەر پابەندبونە بە ماددە دەستوریەكانەوە كە پەیوەندی بەم بابەتەوە هەیە"
وتیشى "ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له دانیشتنێكی نائاساییدا پرسی یاسای هه‌ڵبژاردن و بازنه‌كانی و كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان یه‌كلا بكاته‌وه. پێشنیازیش ده‌كه‌م رۆژی 4ی (كانوونی یه‌كه‌م/12)ی 2020 ده‌ستنیشان بكرێت بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن. پێش 60 رۆژیش له‌و رێكه‌وته ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران خۆی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه. له پاڵ سندوقی هه‌ڵبژاردندا سندووقێكی دیكه دابنرێت بۆ ده‌نگدان به گۆڕانكارییه ده‌ستوورییه‌كان و راپرسی له‌سه‌ر ده‌ستوور،و راسپاردنی جێگرێكی سه‌رۆك وه‌زیران یان یه‌كێك له وه‌زیره‌كان بۆ ئیداره‌دانی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران".