بهغدا-اهع
مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیران بهئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) رایگەیاند:"گەڕانەوەی پرۆژەیاسای بودجە بۆ چوارگۆشەی یەکەم تاکە چارەسەرە بۆ ئەوەی پەسند بکرێت، کورتهێنانی بودجە بە نەشتەرگەریی دارایی نەبێت، چارەسەر نابێت و پێویستی بە قوربانیدانە".
ساڵح وتیشى"پەرلەمان ئەرکێکی لەسەرە ئەویش پێداچوونەوەیە بەو یاسایانەی کە لە سالى 2003 تاوەکو ئەمڕۆ دەرچوون کە کەڵەکەی گەورەی داراییان دروست کردوون و ناتوانرێت گۆڕانکارییان تێدا بکرێت".
جهختى لەوە كردهوه ئەگەر دووبارە پێداچوونەوە بە پەیکەری بودجەدا نەکرێت و چارەسەری بۆ نەدۆزرێتەوە، ئەوا ئەگەری هەیە ئەمساڵ پرۆژە یاسای بودجە تێنەپەڕێت، وەبەرهێنانەکانی ئێستا بمێنێتەوە لەگەڵ خەرجیی بەکاربردن و تەنیا پشت بە قەبارەی هەناردەکردنی نەوت ببەسترێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، کورتهێنانی بودجە 50 تریلیۆ دیناری تێپەڕاندووە، هیچ قەرەبووی ئەم کورتهێنانە ناکرێتەوە جگە لە پەنابردن بۆ قەواڵەی دارایی و بەرگەی قەرزی دیکە ناگیردرێت.