به‌غدا-اه‌ع
فراكسیۆنى به‌درى نوێنه‌راتى ئاشكراى كرد ئاڕاستەیەک ھەیە بۆ دیاریکردنی پاڵێوراوی سەرۆکایەتی حکومەت لەدەرەوەی پرۆسەی سیاسی.
محه‌مه‌د غه‌بان سه‌رۆكى فراكسیۆنه‌كه به ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه راگه‌یاند :" لایه‌نه سیاسیه‌كان تاوه‌كو ئێستا كونه‌بونه‌ته‌وه له‌باره‌ى كاندیدى جێگره‌وه"، جه‌ختى كرده‌وه دواى ئه‌وه‌ى محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆى راگه‌یاند له پێكهێنانى حكومه‌ت ئاراسته‌كان به‌ره‌و دیارى كردنى پاڵێوراوێك ده‌بێت بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت له ده‌ره‌وه‌ى پرۆسه‌ى سیاسى".
ئاماژه‌ى به‌وه كرد" باشترین رێگا چاره مانه‌وه‌ى حكومه‌تى كاربه‌رێكخه‌ره و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان و ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێش وه‌خته‌یه له‌ماوه‌ى 6 مانگدا".