به‌غدا-اه‌ع
وەزارەتی تەندروستی ئەمڕۆ دووشه‌ممه ، دو حاڵه‌تى توشبوی به‌ڤایرۆسى کۆرۆنا راگه‌یاند.
سەیف بەدر، وتەبێژی فه‌رمى وەزارەتی تەندروستی لە بەیاننامەیەکدا كه كۆپیه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگەیاند، ئه‌و دو حاڵەته نوێی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناوچەی رەسافە لە بەغدا تۆمارکراون، دوای ئەوەی ده‌ركه‌وتووه كه ماوه‌یه‌كى كه‌مه له ئێران گه‌راونه‌ته‌وه".
به‌در ئاماژه‌ى به‌وه كرد "كارمه‌ندانى وه‌زاره‌تى چاودێرى حاڵه‌ته‌كان ده‌دات و پشكنینى پێویستیان بۆ كراوه وله ئه‌نجامدا پشكنینه‌كان ده‌ركه‌وتووه كه هه‌ڵگرى ڤایرۆسى كۆرۆنان و له ئێستادا له نه‌خۆشخانه‌ن و چاودێرى ته‌ندروستیان بۆ ده‌كرێت".