به‌غدا – اه‌ع
موقته‌دا سه‌در رابه‌رى ڕه‌وتى سه‌در په‌یامێكى ئاڕاسته‌ى محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى سه‌رۆك وه‌زیرانى ڕاسپێردراو كرد،دواى ئه‌وه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى ڕسپێردراو داواى لێبوردنى پێشكه‌شى به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار كرد له‌باره‌ى پاشه‌كشه‌ى لهڕاسپاردنهكه.
سه‌در له‌تویتێكدا له‌سه‌ر هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له‌تویته‌ر كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)چاودێرى كردووه ڕایگه‌یاند"خۆشه‌ویستى عێراق پاڵنه‌رێك بوو بۆ ئه‌وه‌ى پاشه‌كشه بكه‌یت،بۆیه له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته به‌رامبه‌ر عێراق خوا پاداشتت بدات".
وتیشى"تا كه‌ى ئه‌و بێباكانه كه‌حه‌زیان لهگهندهڵییه وڕهچاوى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى نیشتمان ناكه‌ن یارى به‌سه‌رچاوه‌كانى گه‌ل ده‌كه‌ن،تا كه‌ى عێراق گیرۆده‌ى چینێكى گه‌نده‌ڵكار ده‌بێت وهه‌روه‌ها تاكه‌ى گیرۆده‌ى ده‌ستى كهمیینهیهك ده‌بێت كهیارى بهچاڕهنووسى ده‌كات وپێیان وایه ئه‌مه خۆشه‌ویستییه نیشتمانه به‌ڵام ئه‌وان ملكه‌چى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى خۆیانن".
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو:،من بێبه‌رى خۆم له‌گه‌نده‌ڵكاران تا هه‌تاهه‌تایی ڕاده‌گه‌یه‌نم ئه‌وانه‌ى كه تاوانیان به‌رامبه‌ر خواى گه‌وره ئه‌نجامداوه وگیرۆدهى به‌رژه‌وه‌ندى ته‌سكى خۆیان بوون".
محەمەد تۆفیق عەلاوی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەت پاشەكشەی لە پێكهێنانی حكومەت راگەیاند و داوای لێبوردنی لە سەرۆك كۆمار كرد.