میسان-اه‌ع
ڕێوشوێنه‌كانى خۆپاراستن له‌لایه‌ن كارمه‌ندانى ته‌ندروستى وپزیشكى له‌فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى میسان به‌هاوكارى له‌گه‌ڵ شانه‌ى قه‌یرانه‌كان دژى ڤایرۆسى كۆرۆنا به‌رده‌وامه له‌پێناو ڕێگاگرتن له‌وه‌ى له‌پارێزگاكه بڵاوبێته‌وه.
دكتۆر عه‌لى مه‌حمود عه‌لاق به‌رێوبه‌رى گشتى ته‌ندروستى میسان به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى پارێزگاكه به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ فهرمانگهكانى دیكه چه‌ند ڕێوشوێنێكى خۆپارێزى دژى كۆرۆنا گرتۆته به‌ر له‌نێویشیاندا سازكردنى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كان بۆ تاوتوێ كردنى بڕیاره‌كانى شانه‌ى قه‌یرانه‌كان وجێ به‌جێ كردنى ڕێنماییه تایبه‌ته‌كان بۆ خۆپاراستن له‌م ڤایرۆسه،وهه‌روه‌ها جه‌ختكردن له‌سه‌ر هه‌ڵمه‌ته‌كانى هۆشیاركردنه‌وه‌ى ته‌ندروستى وپاراستنى كارمه‌ندان وهاوڵاتیان له‌توشبوون به‌و په‌تایه وهه‌روه‌ها جێ به‌جێ كردنى رێنمایی وڕاسپاردهكانى خۆپاراستن"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"پێداچوونه‌وه‌ى زۆربه‌ى پێشنیاره‌كان كراوه كه‌له‌لایه‌ن بهرێوبهرانى ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان پێشكه‌شكراوه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى قهرهباڵغییهكانى ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان وشوێنه گشتییه‌كان وسه‌ردانى نه‌كردنى ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان جگه له‌حاڵه‌ته پێویسته‌كان له‌پێناو پاراستنى گیانى ئه‌و نه‌خۆشانه‌ى له‌نه‌خۆشخانه‌كانن له‌گه‌ڵ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى سه‌ردانى ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان ده‌كه‌ن وكارمهندانى ئه‌و دهزگایانهیش".
عه‌لاق وتیشى"له‌گه‌ڵ عه‌مید نورى نیعمه حوسێن به‌رێوبه‌رى به‌رگرى شارستانى پارێزگاكه تاوتوێى پێویستى چڕكردنه‌وه‌ى ڕێوشوێنه‌كان كردووه له‌گه‌ڵ دانانى پلانى چۆڵكردنى ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان له‌كاتى ڕوودانى حاڵه‌تى توشبوون به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا بۆ ئه‌وه‌ى ڕیگابگیرێت له‌بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌م ڤایرۆسه"،دووپاتیشیكرده‌وه"تاوه‌كو ئێستا له‌پارێزگاكه هیچ حاڵه‌تێك تۆمار نه‌كراوه".
ئاماژه‌یشى دا"له‌نێو ئه‌و رێوشوێنانه بڵاوكردنه‌وه‌ى تیمه ته‌ندروستییه‌كانه له‌ژماره‌یه‌ك ناوچه وشهقامى گرنگى پارێزگاكه بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ى هاوڵاتیان له‌باره‌ى خۆپاراستن له‌م ڤایرۆسه وهه‌روه‌ها دابه‌شكردنى فۆلده‌ر ودهمامهك به‌سه‌ر هاوڵاتیان".