بەسرە ¬¬ - ا ه ع هێزەكانی پۆلیسی بەسرە ئەمرۆ یەك شەممە 36 داواكراوی دەستگیر كرد كە تۆمەتبارن بە چەندین تاوانی جۆراوجۆر، دەستیشیان گرت بەسەر چەندین پارچە چەكی بێ مۆڵەت و ماددەی هۆشبەردا. لەوبارەیەوە لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، پۆلیسی بەسرە دەڵێت لە جێبەجێكردنی فەرمانی دەستگیركردنی داواكراوان لە سەرتاسەری بەسرەدا، هێزەكانیان 36 تۆمەتباریان دەستگیر كردوە. پۆلیسی بەسرە راشیدەگەیەنێت لە نێوان دەستگیركراوەكاندا چەندن كەس هەن كە تاوانی كوشتن و دەستدرێژی و دزی و بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكانیان ئەنجامداوە و دەستیشیان گرتوە بەسەر چەندین چەك و ماددەی هۆشبەردا.