سه‌لاحه‌دین-اه‌ع
لیوا روكن عیماد زوهێرى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنى سامه‌را ،ئه‌مڕۆ هه‌ینى ، سه‌ركه‌وتنى پلانى ئه‌منى زیاره‌تى ئیمام عه‌لى هادى و حه‌سه‌ن عه‌سكه‌رى (سڵاوى خوایان لێ بێت) ڕاگه‌یاند كه‌له‌ڕۆانى ( ٢٦ ، ٢٧ ، ٢٨ ) ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌چوو.
زوهێرى له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"پلانه‌كه كۆتایی هات به‌بێ هیچ پێشلكارییه‌كى ئه‌منى یان ڕووداوێك،له‌م پلانه‌یش نزیكه‌ى(٢٨٠٠٠ ) جه‌نگاوه‌ر له‌كه‌رتى فه‌رمانده‌ییه‌كه‌مان له‌سوپا وپۆلیس فیدڕاڵى وپۆلیسى نێوخۆیی وحه‌شدى شه‌عبى به‌شداربوون ،وبه‌پشتیوانى كه‌رته‌كانى هه‌ردوو وه‌زاره‌تى به‌رگرى وناوخۆ وفرۆكه‌كانى سوپا"..
زوهێرى وتیشى"ژماره‌ى زیاره‌تكاران زیاتر له‌ملیۆن وسه‌د هه‌زار زیاره‌تكار بووه وژماره‌ى ده‌سته‌كانى خزمه‌تگوزارى (١٠٥٠ )ده‌سته بووه له‌سامه‌ڕا وبه‌له‌د ودجێل وبه‌دڕێژایی ڕیگاى گواستنه‌وه‌ى زیاره‌تكاران".