بەغدا_اەع
فراکسیۆنی بەدری نوێنەرایەتی هۆکاری دواخستنی دانیشتنی متمانەدان بەحکومەتی محەمەد تۆفیق عەلاوی سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو دەخاتە روو دوپاتی کردەوە چەند هەوڵێکی نوێنەرایەتی لە ئارادایە بۆ تێپەراندنی حکومەتەکە لەدانیشتنی رۆژی شەممە.
حەسەن شاکر عۆدە سەرۆکی فراکسیۆنی بەدر بەئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) رایگەیاند:" ئەنجومەنی نوێنەران دەیتوانیدەنگ لەسەر متمانەدان بەسەرۆک وەزیرانی راسپێردراو و کابینە وەزاریەکەی بدات بەڵام دواخرا لەبەر چەند هۆکارێکگرنگترینیان هەوڵی فراکسیۆنە سیاسیەکان بۆ بەشداری پێ کردنی سەرجەم پێکهاتەکان لەحکومەتدا ،رونیشی کردەوە " فراکسیۆنە سیاسیەکان دەرفەتیان بەسەرۆک وەزیرانی راسپێردراو دا بۆ ئەوەی دەرگای گفتوگۆ بکاتەوە بۆ گەیشتن بەئەنجامێکی باش.
عۆدە ئەوەشیخستەرو" ناکۆکی فراکسیۆنەکان لەسەر میکانیزمی دیاریکردنی پاڵێوراوانی حکومەتی عەلاویبووە"،ئاماژەیشی دا"هەندێک لە لایەنەکان پێشنیاریان کردبوو کۆمەڵێك ناو لە ژێر ناونیشانی سەربەخۆکان کاندید بکرێنولەلایەن سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراوەوە دیاری بکرێن".
وتیشی"حکومەتی کاتی پێویستی بەبەرنامەی حکومی درێژ نییە بەڵکو دەبێت تیشک بخاتە سەر دۆسییە گرنگەکانلەنێویشیاندا سەقامگیری وڵات وئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت وگەڕاندنەوەی شکۆی وڵات".