هاوپه‌یمانى فه‌تح:زۆربه‌ى وه‌زیره‌ پاڵێوراوه‌كان جێى مشتومڕن

  • 26-02-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا – اه‌ع 

    فراكسیۆنى فه‌تحى نوێنه‌رایه‌تى دووپاتیكرده‌وه‌ هیچ سازانێك نییه‌ له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌باره‌ى متمانه‌دان به‌حكومه‌ته‌كه‌ى محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی.
    محه‌مه‌د غه‌بان سه‌رۆكى فراكسیۆنه‌كه‌ به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند"هیچ سازانێك له‌لایه‌ن فراكسیۆنه‌ سیاسیه‌كان نییه‌ له‌باره‌ى په‌سه‌ندكردنى كابینه‌ى وه‌زارى له‌دانیشتنى سبه‌ى پێنجشه‌ممه‌.
    وتیشى"زۆربه‌ى وه‌زیره‌ پاڵێوراوه‌كانى كابینه‌ وه‌زارییه‌كه‌ جێى مشتومڕن".
    لاى خۆیه‌وه‌ ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵلا جبورى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى هێزه‌كان بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)دووپاتیكرده‌وه‌"هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ى ده‌نگ له‌سه‌ر حكومه‌ته‌كه‌ى عه‌لاوى نادات له‌دانیشتنى چاوه‌ڕوانكراوى په‌رله‌مان".
    ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران سبه‌ى پێنجشه‌ممه‌ وه‌ك واده‌یه‌ك دیاریكرد بۆ سازكردنى دانیشتنى نائاسایی بۆ متمانه‌دان به‌حكومه‌ته‌كه‌ى محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى.