به‌غدا-اه‌ع-سۆما جاف
فراكسیۆنه كوردییه‌كان ئه‌وه‌یان خسته‌ڕوو محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى سه‌رۆك وه‌زیرانى ڕاسپێردراو وه‌زاره‌تێكى نوێ بۆ كورد زیادكردووه،ئاماژه‌یشى دا فراكسیۆنه كوردییه‌كان تاوه‌كو ئێستا هه‌ڵوێستى خۆیان یه‌كلانه‌كردۆته‌وه له‌باره‌ى به‌شداریكردن له‌دانیشتنى متمانه‌دان به‌حكومه‌ت كه‌بڕیاره سبه‌ى پێنجشه‌ممه به‌ڕێوه‌بچێت.
سه‌لیم شوشكه‌یی په‌رله‌مانتارى كۆمه‌ڵى ئیسلامى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) ڕاگه‌یاند"فراكسیۆنه كوردییه‌كان تاوه‌كو ئێستا نه‌گه‌یشتۆنه‌ته ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى سه‌رۆك وه‌زیرانى ڕاسپێردراو له‌باره‌ى به‌شداریكردن له‌دانیشتنى متمانه‌دان كه‌بریاره سبه‌ى پێنجشه‌ممه سازبكرێت".
وتیشى"سه‌رۆك وه‌زیرانى ڕاسپێردراو وه‌زاره‌تێكى نوێ له‌كابینه‌ى نوێى حكومه‌ت بۆ كورد زیادكردووه له‌ژێر ناوى وه‌زاره‌تى ده‌وڵه‌ت بۆ كاروبارى هه‌رێمى كوردستان وتاوه‌كو ئێستاش هیچ كه‌سێك بۆ وه‌رگرتنى ئه‌و وه‌زاره‌ته دیارى نه‌كراوه".