به‌غدا-اه‌ع
لیژنه‌ى پێداچونه‌وه به‌رنامه‌ى حكومى دووه‌م كۆبوه‌نه‌وه‌ى خۆى به‌سه‌رۆكایه‌تى حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مان ئه‌نجامدا.
سه‌رچاوه‌یه‌كى نوێنه‌رایه‌تى به ئاژانسی هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند"لیژنه‌كه دووه‌م كۆبونه‌وه‌ى خۆى ئه‌نجامدا به ئاماده‌بوونى سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى لیژنه‌كه بۆ پێداچونه‌وه به‌به‌رنامه‌ى حكومى و تێبینیه‌كان كه دانرا له كۆبونه‌وه‌ى یه‌كه‌م.
لیژنه‌ى پێداچوونه‌وه‌ى به‌رنامه‌ى حكومه‌ت چه‌ند سه‌رنج وتێبینییه‌كى ڕاگه‌یاند له‌باره‌ى هه‌ندێك له‌و بڕگانه‌ى له‌به‌رنامه‌ى وه‌زارى حكومه‌ته‌كه‌ى محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى هاتووه.
محه‌مه‌د شیاع سودانى ئه‌ندامى لیژنه‌كه به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"لیژنه‌كه كۆمه‌ڵێك سه‌رنج وتێبینى داناوه له‌باره‌ى هه‌ندێك له‌و بڕگانه‌ى له‌به‌رنامه‌ى وه‌زارى هاتووه وهه‌روه‌ها جه‌ختیشى كردۆته‌وه له‌سه‌ر چه‌سپاندنى ئاسایش وسه‌قامگیرى له‌عێراق وته‌واوكردنى پێداویستییه‌كانى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن له‌ڕێكارى لۆجستى وبوودجه‌ى دارایی بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت".
ئاماژه‌یشى دا"لیژنه‌كه به‌شێوه‌یه‌كى پیشه‌ییانه پێداچوونه‌وه‌ى به‌رنامه‌ى حكومه‌ت ده‌كات دوور له‌هه‌ر كارتێكه‌رییه‌كى سیاسی وهه‌روه‌ها له‌كێشمه‌كێشیش دوور كه‌وتۆته‌وه".
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو به‌رنامه‌ى حكومى سه‌رۆك وه‌زیرانى ڕاسپێردراو چه‌ند هێڵێكى گشتى له‌خۆگرتووه وله‌داوى وه‌رگرتنى متمانه وده‌ستبه‌كاربوونى وه‌زیره‌كان به‌رنامه‌یه‌كى گشتگیر ئاماده ده‌كات".