به‌غدا ـ اع
حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى به‌رنامه‌ى گه‌شه‌پێدانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق"UNDP" تاوتوێى دۆسییه‌ى چاكسازى ئابورى كرد.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى كه‌عبى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه بڵاویكرده‌وه"كه‌عبى پێشوازى كردووه له‌نوێنه‌رانى به‌رنامه‌ى گه‌شه‌پێدانى ئابورى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق"UNDP"،كه‌هه‌ر یه‌كه له‌شه‌ره‌ف دین شییهۆشاره‌زاى ئابورى نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌لبانى ومه‌هاب مه‌ده‌نى وغیمار دیب وحه‌یده‌ر سه‌عدى له‌خۆگرتبوو".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"له‌دیداره‌كه كه‌په‌رله‌مانتار عه‌لى سه‌عدون لامى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئابورى ووه‌به‌رهێنانى نوێنه‌رایه‌تى ئاماده‌ى بوو تاوتوێى دۆسییه‌ى چاكسازى ئابورى له‌عێراق ومیكانزمه‌كانى جێ به‌جێ كردنى كراوه".
كه‌عبى دووپاتیشیكرده‌وه"بنه‌ماى چاكسازى ڕاسته‌قینه كه‌دۆسییه‌كى له‌خۆگرتوو وته‌نها كه‌رتى ئابورى وبه‌بێ كه‌رته‌كانى تر ناگرێته‌وه،ئه‌گه‌ر هات وئێمه به‌ئاڕاسته‌ى به‌جێ گه‌یاندنى چاكسازى ڕاسته‌قینه وفیعلى هه‌نگاوبنێن".
ئه‌وه‌یشى وت"بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجه ده‌بێت هه‌ر ده‌سه‌ڵاته عێراقییه‌كانى یاسادانان وجێ به‌جێ كار ودادوه‌رى ڕۆڵه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ وهه‌ماهه‌نگى ڕاسته‌خۆیان هه‌بێت له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وسه‌رجه‌م هاوبه‌شه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان".