به‌غدا-اه‌ع
محه‌مه‌د عه‌لى حه‌كيم وه‌زيرى ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ بيتر مۆرير سه‌رۆكى ڕێكخراوى خاچى سوورى نێوده‌وڵه‌تى تاوتوێى پته‌وكردنى بواره‌كانى هه‌ماهه‌نگى نێوان لايه‌نه فه‌رمييه حكومييه‌كان تاوتوێكرد.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه لهڕاگهيهندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاويكرده‌وه"محه‌مه‌د عه‌لى حه‌كيم وه‌زيرى ده‌ره‌وه چاوى كه‌وتووه بهبيتر مۆريد سه‌رۆكى ڕێكخراوى خاچى سوورى نێوده‌وڵه‌تى له‌په‌راوێزى كاره‌كانى 43هه‌مين خولى ئه‌نجومه‌نى مافى مرۆڤ له‌ژنێف".
ڕاگه‌يه‌ندراوه‌كه ئه‌وه‌يشى وت"حه‌كيم ستايشى ڕۆڵى ڕێكخراوه‌كه له‌عێراق كردووه به‌رامبه‌ر به‌و خزمه‌ته مرۆييانه‌ى پێشكه‌شى كردووه وئاماژهيشى به‌گرنگى پشتيوانى ڕێكخراوه‌كه كردووه لهرێگاى ئاسانكارى ئه‌نجامدانى ئه‌ركه‌كانى".
بهثێى ڕاگه‌يه‌ندراوه‌كه حه‌كيم ئه‌ركى عێراقى خسته‌ڕوو له‌پرسى دۆزينه‌وه‌ى روفاتى كوێتييه بێسه‌روشوێنه‌كان،جه‌ختيشى له‌گرنگى به‌كارهێنانى ته‌كنيكه نوێكان كردۆته‌وه بۆ دياريكردنى گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان به‌تايبه‌ت پزيشكى دادوه‌رى بۆ دياريكردنى ناسنامه‌ى ئه‌و قوربانييانه‌ى ده‌دۆزرێنه‌وه.
داوايشى كرد بواره‌كانى هه‌ماهه‌نگى نێوان لايه‌نه فه‌رمييه‌كانى عێراق وڕێكخراوى خاچى سوورى نێوده‌وڵه‌تى پته‌و بكرێت ئه‌ويش له‌ڕێگاى به‌ره‌وپێشبردنى تواناكانى عێراق له‌بوارى پاراستنى زانيارييه‌كان وڕوفاتى قوربانييه‌كان.
لاى خۆيه‌وه بيتر مۆرير سه‌رۆك ڕێكخراوه‌كه ئاماده‌يي خاچى سوورى ده‌ڕبڕى بۆ پێشكه‌شكردنى هاريكارى هونه‌رى پێويست له‌بواره‌كانى پزيشكى دادوه‌رى وگۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان.