بهغدا-اهع
بهرههم ساڵح سهرۆك كۆمار جەختی لە گرتنەبەری ڕێوشوێنی خۆپاراستن و ڕێگرتن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کردەوە.
نوسینگهى راگهیاندنى سەرۆک کۆمار له راگهیاندراوێكدا كه وێنهیهكى دهستى ئاژاسى ههواڵى عێراقى(اهع) كهوتووه رایگهیاند:"د. بهرههم ساڵح و وەزیری تەندروستی و ژینگە د. جەعفەر سادق عەلاوی و شاندی یاوەری وتوێژى گرتنەبەری ڕێوشوێنەکانی خۆپاراستن و ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا.
ساڵح جەختی لە گرنگی ڕووبەڕوبوونەوەی پەتا و نەخۆشییە گواستراوەکان و ئامادەکاری پێویست بۆ ڕێگرتن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق کردەوە، ھەروەھا دووپاتی لە پێویستی پێشخستنی سەنتەر و دامەزراوەکانی تەندروستی و گرتنەبەری گشت ڕێوشوێنی خۆپارێزی کردەوە، کە دەبنە هۆی پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیان.
لەلای خۆیەوە وەزیری تەندروستی باسی لە پلانەکانی وەزارەتەکەی بۆ رووبەڕووبوونەوەی مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا و هەنگاوەکانی پاراستنی هاووڵاتیان لە تووشبوون بەو پەتایە کرد لە پێناو دابینکردنی ژینگەیەکی شیاو و گونجاو.