وه‌زیرى به‌رگرى بۆ اه‌ع: گه‌یشتینه‌ میكانیزمێك بۆ پێدانى موچه‌ى پێشمه‌رگه‌

ئەمنی
  • 24-02-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع
     
    نه‌جاح شه‌مه‌رى وه‌زیرى به‌رگرى ،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ،رایگه‌یاند گه‌یشتینه‌ میكانیزمێك بۆ پێدانى مووچه‌ى پێشمه‌رگه‌ ،ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد ده‌بێت لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان كارا بكرێنه‌وه‌ بۆ ئه‌نجامدانى ئۆپراسیۆنى سه‌ربازى له‌ كه‌ركوك ودیاله‌ و نه‌ینه‌وا بۆ روبه‌رووبونه‌وه‌ى
    پاشماوه‌كانى داعش.
     شه‌مه‌رى رونیكرده‌وه‌ "هه‌ماهه‌نگى باڵا هه‌یه‌ له‌ نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌تى به‌رگرى و پێشمه‌رگه‌ له‌ لایه‌نى هه‌واڵگیرى و ئۆپراسیۆنى و هه‌روه‌ها له‌ لایه‌نى كارگێریه‌وه‌"، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد"هێزى عێراقی له‌ پێنج به‌ش سه‌ره‌كى پێك دێت "سوپاى عێراق و هێزه‌كانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ و ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر و ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى".
     ئاماژەیشى دا"تاوتوێی چەندین بابەت لەگەڵ وەزیرى پێشمەرگە وشاندى یاوەرى کراوە، لەبارەى میکانزمى خەرجکردنى مووچەى هێزەکانى پێشمەرگە گەیشتینە میکانزمێک بۆ خەرجکردنى مووچەى هێزەکانى پێشمەرگە چونکە هێزەکانى پێشمەرگە بەشێکن لەهێزە چەکدارەکانى عێراق"،ئاماژەیشى دا"گفتوگۆیش کراوە لەبارەى کاراکردنەوەى لیژنە هاوبەشەکان بۆ ئەنجامدانى پرۆسەى سەربازى لەناوچەکانى نێوان هێڵى سنوورى هێزەکانى سوپا وهێزەکانى پێشمەرگە بەتایبەت لەپارێزگاکانى دیالە وکەرکوک ونەینەوا وگەیشتینە ڕێککەوتنى کاراکردنەوەى ئەم لیژنانە وئەنجامدانى پرۆسەى سەربازى بۆ لەناوبردنى پاشماوەکانى داعش لەو ناوچانە".
    لاى خۆیەوە شۆرش ئیسماعیل وەزیرى پێشمەرگە دووپاتیکردەوە"ڕێککەوتن کراوە لەبارەى خەرجکردنى مووچەکانى پێشمەرگە بۆ ساڵى 2019 وساڵەکانى تر"، ڕوونیشیکردەوە"پێشمەرگە بەشێکى سەرەکى سیستەمى ئەمنى عێراقە".
    وتیشى"گفتوگۆ کراوە لەبارەى گرفتى ناوچە کێشە لەسەرەکان(کەرکوک وخانەقین ومەخمور وهەندێک لەناوچەکانى موسڵ وشەنگال)وکاراکردنەوەى لیژنە هاوبەشەکان وهاوکارى نێوان وەزارەتى بەرگرى ووەزارەتى پێشمەرگە وپڕکردنەوەى بۆشایی ئەمنى لەو ناوچانە".