به‌غدا-اه‌ع
د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار ،ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه، جه‌ختى كرده‌وه ده‌بێت هەلی یەکسان هه‌بێت لە دامەزراندنی هاووڵاتیانى عێراقى و دادپه‌روه‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى به‌رپابێت.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار له راگه‌یاندراوێكدا كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:" ساڵح ئەمڕۆ یەکشەممە لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد، لە مەحمود محەمەد عەبد، سەرۆکی ئەنجومەنی خزمەتی فیدراڵی و شاندی یاوەری"، لە دیدارەکەدا سەرۆک كۆمار جەختی كرده‌وه لە گرنگی رۆڵی ئەنجومەنەکە لە پێناو بەرزکردنەوەی ئاستی کارمەندانی دەوڵەت و بەرەوپێشبردن و ڕەخساندنی هەلی یەکسان لە دامەزراندنی هاووڵاتیان و چەسپاندنی دادپەروەری کۆمەڵایەتی و زامنکردنی بنەمای یەکسانی لە دامەزران".
هەروەها جه‌ختى كرد لە پێویستی پێشخستنی دامەزراوەی بەڕێوەبردن و بەرزکردنەوەی ئاستی پەیکەری خزمەتی دەوڵەت و بەرەوپێشبردنی توانای کارمەندانی خزمەتی گشتی و کارکردن بۆ چەسپاندنی چاکسازی لەدامەزراوەکان و دەستەبەرکردنی هەلی کار بۆ بێکاران و به‌ده‌ستهێنانى چاودێری کۆمەڵایەتی گونجاو بەهەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکاندا.
له لاى خۆیه‌وه سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى خزمه‌تگوزاى و ئه‌ندامانى باسیان له ده‌سكه‌وته‌كانى ئه‌نجومه‌نه‌كه كرد له به‌ره‌وپێشبردنى په‌یكه‌رى خزمه‌تى ده‌وڵه‌ت كه بگونجێت له‌گه‌ڵ ئه‌و پهرهپێدانهى له وڵاتانى جیهاندا هه‌یه.