به‌غدا-اه‌ع
هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح ئه‌مڕۆ شه‌ممه،جه‌ختی له‌گرنگی پێداچوونه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی وده‌ستووری كرده‌وه.
عامری له‌میان ئاهه‌نگی ماته‌مینی ساڵیادی شه‌هیدبوونی شه‌هیدی محیراب وچله سه‌ركرده‌كانی سه‌ركه‌وتن كه‌ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی(اه‌ع)ئاماده‌ی بوو ڕایگه‌یاند"ڕاسپاردنی محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی بۆ سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران به‌ڕه‌زامه‌ندی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان بووه"، ڕوونیشیكرده‌وه"سه‌رجه‌م فراكسیۆنه سیاسییه‌كان عهلاوییان سه‌رپشككردووه به‌هه‌ڵبژاردنی وه‌زیره‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ی سیسته‌می پشكپشكێنه".
وتیشی"فراكسیۆنه سیاسییه‌كان هه‌وڵی جددی ده‌ده‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنی حكومه‌تێك توانای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شكۆی وڵات ودابینكردنی ئاسایش وئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی هه‌بێت چونكه یه‌كێكه له‌ڕێكاره‌كانی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی متمانه به‌پرۆسه‌ی سیاسی"،داوایشی له‌هه‌ردوو"پێكهاته‌ی سوننه وكورد كرد هاوكاری بن له‌گه‌ڵیان بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م قۆناغه مه‌ترسیداره".
عامری له‌وتاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو"حاجی ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس ڕۆڵی هه‌بوو له‌پرۆسه‌ی سیاسی وئاسانكاری بۆ سه‌رجه‌م حكومه‌ته‌كان كردووه "،ئاماژه‌یشی دا"جه‌نراڵ قاسم سوله‌یمانی شۆڕشگێڕبوو به‌هه‌موو واتایه‌كه‌وه"،
وتیشی"ده‌بێت ئێمه‌ی سه‌ركرده سیاسییه‌كان پێداچوونه‌وه‌ی خۆمان وپرۆسه‌ی سیاسی بكه‌ین".
ئه‌وه‌یشی وت" ده‌بێت متمانه بۆ پرۆسه‌ی سیاسی بگه‌ڕێته‌وه،وگۆڕانكارییه‌كان له‌سایه‌ی ده‌ستووردا بن".
وتیشی"ده‌بێت هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت بكرێت وكۆمسیۆنێكی نوێی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌بێت".