حەکیم جەخت لەگرنگی ئامادەکارییەکان دەکات بۆ ڕووبەڕوبونەوەی مەترسی کۆرۆنا

ناوخۆ
  • 21-02-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا – اه‌ع

     
    عه‌مار حه‌كیم سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتیمانی دووپاتیكرده‌وه‌، پێویست دەکات هەموو ئاماده‌كارییه‌كان بكرێت بۆ رووبەرووبونەوەی مه‌ترسى ڤایرۆسی کۆرۆنا.
    به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوێكى نوسینگه‌كه‌ى كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینى،بڵاویكرده‌وه‌ حه‌كیم داواى لە وەزارەتی تەندروستی  و دەزگا پەیوەندیدارەکان كردووه‌  له‌ئاستى بەرپرسیاریەتیدا بن وئاماده‌كارى ته‌واو بكه‌ن بۆ رووبەرووبونەوەی مه‌ترسى وپه‌تاى كوشنده‌ى کۆرۆنا .
    جه‌ختیشى له‌پێویستى گرتنه‌ به‌رى هەموو رێکارێکی پێویست بۆ خۆپارێزی و هەماهەنگی لەگەڵ  رێکخراوی تەندروستی جیهانی .
    داوایشى لەسەرجەم ناوەندە ئەکادیمی و راگەیاندنەکان وڕێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى كرد پاڵپشتى لایه‌نه‌ پوه‌ندیداره‌كان بكه‌ن به‌و پێیه‌ى ئه‌ركێكى نیشتمانیه‌ ئه‌ویش لە رێگەی چڕکردنەوەی هەڵمەتە خۆبەخشییەکان، رێنماییە تەندروستییەکان و هۆشیاری هاوڵاتیان بۆ ڕووبه‌رووبونه‌وه‌ى ئه‌م مه‌ترسییه‌دا.
    شانه‌ى دروستكراوى قه‌یرانه‌كان له‌باره‌ى ڕووبه‌رووبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا گرتنه‌ به‌رى كۆمه‌ڵێك ڕێوشوێنى ڕاگه‌یاند بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا دواى تۆماركردنى چه‌ند حاڵه‌تێكى توشبوون له‌ئێران وهه‌ندێ له‌وڵاتانى ناوچه‌كه‌.