ئۆپراسیۆنەکانی بەغدا:چەند گروپێک لەڕێگای چەکی ڕاوکردنەوە ھێزە ئەمنییەکان وخۆپیشاندەران دەکەنە ئامانج لەپێناو دروستکردنی پشێوی

ئەمنی
  • 21-02-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     

    فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،ڕایگه‌یاند،ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندى هێزه‌كانى پاراستنى یاسا له‌نزیك گۆڕه‌پانى ته‌حریر برینداربوون.

    فه‌رمانده‌ییه‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌ بڵاویكرده‌وه‌"هێزه‌ ئه‌منییه‌كانمان له‌نزیك بازگه‌یه‌كى ئه‌منى به‌ئاڕاسته‌ى گۆڕه‌پانى ته‌حریر ڕووبه‌رووى چه‌ند هێرشێك بوونه‌ته‌وه‌ به‌چه‌ند كه‌ره‌سه‌ى توندوتیژى جۆراوجۆر وله‌ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندى هێزه‌كانى پاراستنى یاسا برینداربوون".

    وتیشى"چه‌ند گروپێك هه‌ن له‌نێو خۆپیشانده‌ران چه‌كى ڕاوكردن به‌كارده‌هێنن بۆ برینداركردنى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان وخۆپیشانده‌ران ئاشتیخواز بۆ دروستكردنى پیشێوى وچه‌واشه‌كردنى ڕاى گشتى".

    به‌پێ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا داوا له‌سه‌رجه‌م خۆپیشانده‌رانى ئاشتیخواز ده‌كات هاوكاریان بن بۆ ڕێگا گرتن له‌م هێرشانه‌ له‌میان دیاریكردن وخستنه‌رووى ئه‌و گروپانه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستگیربكرێن وڕه‌وانه‌ى دادگایش بكرێن.