به‌غدا-اه‌ع
هاوپه‌یمانى هێزه عێراقیه‌كان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ،رایگه‌یاند كه مه‌رجى هه‌یه بۆ دانیشتنى متمانه‌دان به حكومه‌ته‌كه‌ى عه‌لاوى.
نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى هاوپه‌یمانى هێزه عێراقیه‌كان له به‌یانامه‌یه‌كدا كه كۆپیه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند" ده‌سته‌ى گشتى هاوپه‌یمانێتكه به سه‌رۆكایه‌تى محه‌مه‌د حه‌لبوسى وبه ئاماده‌بوونى سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى كۆبوه‌ته‌وه سیسته‌مى ناوخۆى هاوپه‌یمانه‌تیه‌كه‌ى په‌سه‌ند كردووه،وئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سیاسى و ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى جێبه‌جێ كار دیارى كرد.
به‌پێى به‌یانامه‌كه ئه‌ندامانى هاوپه‌یمانى هێزه عێراقیه‌كان دۆسیه‌ى پێكهێنانى حكومه‌تى تاوتوێ كردووه وجه‌ختیان له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك كردوه‌ته‌وه له‌وانه‌ش:
1 - ده‌بێت حكومه‌ت جێی متمانه‌ى گه‌ڵ بێت و داواكارى خۆپیشانده‌ره ئاشتیخوازه‌كان جێ به‌جێ بكات وه‌كو مه‌رجێك بۆ سازدانى دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كه تایبه‌ته به متمانه به‌خشین به كابینه‌كه‌ى عه‌لاوى.
2- گرنگه حكومه‌ت پاڵپشتى سه‌رجه‌م هێزه سیاسیه‌كان و وه‌ربگرێت به‌بێ هه‌ڵاوێردن.
3- گرنگه حكومه‌ت به دادپه‌روه‌رانه نوێنه‌رایه‌تى سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانى كۆمه‌ڵگاى عێراقى بكات به‌پێی میكانیزمى نیشتمانى روون .
4-جەختکردن لەسەر پابەندبوونی حکومەت بەگرتنەبەری ھەنگاو وڕێوشوێنە جددی وکاراکان بۆ مسۆگەرکردنی گەڕاندنەوەی ئارام وسەربەرزانەی ئاوارەکان وقەرەبووکردنەوەی زیانبەرکەوتووانی پرۆسە وھەڵە سەربازییەکان وئازادکردن وئاشکراکردنی چارەنووسی نوقمبوو وبێسەروشوێنەکان.
5-پابەندکردنی حکومەت بەلەخۆگرتنی ڕاگەیاندنێکی ڕوون وئاشکرا لەبەرنامە حکومییەکەی لەبارەی وادەی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی لەماوەی ساڵێک لەبەرواری پێک‌ھێنانی.
6-پابەندکردنی حکومەت بەکۆکردنەوەی چەک بەتەنھا لەدەستی دەوڵەت.
ڕاگەیەندراوەکە ئەوەیشی خستەڕوو "لەکۆبوونەوەکەی ھاوپەیمانی ھێزەکان گفتوگۆی ھەندێ ڕێکاری ڕێکخستنی تایبەت کراوە بەبەرپرسیارێتی لیژنەکانی ھاوپەیمانێتییەکە وبڕیاریشی داوە بەدوورخستنەوەی پەرلەمانتار موسەننا عەبدولسەمەد سامەڕایی لەپێکھاتەکانی ھاوپەیمانی ھێزە عێراقییەکان"