ورده‌كارى سه‌ردانه‌كه‌ى فه‌یاز بۆ هه‌رێمى كوردستان ئاشكرا ده‌كرێت

  • 19-02-2020, 00:00
  • +A -A

     

    به‌غدا-اه‌ع-سۆما جاف
     
    پارتى دیموكراتى كوردستان ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌ى فالح فه‌یاز راوێژكارى ئاسایشى نیشتمانى وسه‌رۆكى  ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى بۆ هه‌رێمى كوردستن ئاشكرا ده‌كات.
    عه‌لى فه‌یلى كادرى پارتى دیموكراتى كوردستان ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ به‌ به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند :" ئامانج له‌ سه‌ردانه‌كه‌ى فه‌یاز بۆ هه‌رێمى كوردستان بۆ هه‌ماهه‌نگى كردنى ئه‌منى و تاوتوێى كردن له‌ باره‌ى نه‌گه‌رانه‌وه‌ى تیرۆرستانى داعش بووه‌".
     
    فه‌یلى وتیشى فه‌یاز چاوى به‌ سه‌ركردایه‌تى كورد كه‌وتووه‌ و وتوێژى كراوه‌ له‌ باره‌ى هه‌ماهه‌نگى ئه‌منى له‌ نێوان به‌غدا و هه‌ولێر بۆ رێگاگرتن له‌ هاتنه‌وه‌ى تیرۆرستانى داعش به‌تایبه‌ت له‌ ناوچه‌ جێ ناكۆكه‌كانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا".
    ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد كۆبونه‌وه‌ ئه‌منیه‌كه‌ تیشكى خستوه‌ته‌ سه‌ر ئاڵوگۆرى زانیارى هه‌واڵگیرى له‌ نێوان هێزه‌ فیدراڵیه‌كان و هێزى پێشمه‌رگه‌ له‌ باره‌ى جموجۆڵى پاشماوه‌كانى داعش ورێگاگرتن له‌ دووباره‌ بوونه‌وه‌ى چالاكیه‌كانى له‌ میان ئۆپراسیۆنى پێش وه‌خته‌ .