بهغدا-اهع
ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) دهقى وتارهكهى محهمهد تۆفیق عهلاوى سهرۆك وهزیرانى راسپێردراو ئاشكرا دهكات.
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
جەنگی مێژویتان لە پێناو نیشتمان، کەلەپێناویدا قورسی زۆر و قوربانی گەورەتان دا، یاسای سیاسی گۆڕی و بووە هۆکاری بەرهەمهێنانی یەکەمین حکومەتی سەربەخۆ بە درێژایی سەدە بەبێ بەشداری کاندیدی لایەنەسیاسیەکان.
ئەم پێکهاتەیە هەڵبژێردراوە بە پشت بەستن بەتوانا و لێهاتووی و بەرنامەی گونجاو کە لەڕێگەیەوە دەتوانرێت جێبەجێ بکرێت و وڵات بۆ کەناری ئارامی بگوازێتەوە وخزمەتگوزاری پێشکەش بەهاوڵاتیان بکرێت سەرەڕایی جیاوازی بیروڕا.
ئەم پێکهاتەی هەموو عێراقیەکانە و دەبینە جێگەی متمانەی هەمووان بەوەی ئەنجامی دەدەین دوای ئەوەی پەرلەمان متمانەمان پێدەدات .
لێرەوە داوا لەسەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەندامانی دەکەم، بۆ ئەنجامدانی کۆبونەوەیەکی نائاسایی بۆ متمانە پێدان بەکابینەی حکومەت لە ڕۆژی دووشەمەی داهاتوو لە بەرواری۲٤ی شوبات...
هیواخوازم پەرلەمانتارانی بەرێز بیسەلمێنن بۆ عێراقیەکان کە خواستی چاکسازییان هەیە وبەرپرسیارێتی نیشتمانی سەرشانیان هەڵبگرن، بیر لە ئێستا و داهاتووی عێراق بکەنەوە و بەرژەوەندی تایبەتیان ڕێگرنەبێت لە هەڵبژاردنی بڕیاری دروست، بەرژەوەندی عێراق لەسەروی هەمووانە، ڕێگەم بدەن بیرتان بهێنمەوە ناتوانین خۆمان غافڵ بکەین لەچاکسازی ڕاستەقینە....دوای ئەم ناڕەزایەتیانە وەک پێش ئەم ڕووداوانە نابێت، ئاڕاستەی ناڕازایەتی خۆپیشاندانەکان هەرکاتێک بێت دەگەرێتەوە بە بەهێزتر وفراوانتر لەوەی بینیمان، خوێنی ڕژاو بەفیڕۆناچێت باجەکەی هەر چیەک بێت و ئەمە کاری لەپێشینەی حکومەتەکەم دەبێت.
لەگەڵ وەرگرتنی متمانە دەست دەکەین بەلێکۆڵینەوە لەسەرجەم ڕووداوەکانی گۆڕەپانی خۆپیشاندانەکان و ئاشکراکردنی هەموو ئەودەستانەی لەپشت هێڕشکردنه سەر خۆپیشاندەران و هێزەئەمنیەکانەوە بوون.
هەروەها دوایان دەکەوین و ڕاپێچی دادگایان دەکەین لە هەر پلەوپۆستێک بن و بڕیاڕی ئازادکردنی سەرجەم خۆپیشاندەرانی ئاشتی خواز دەدەین، ئێمە ڕێگە نادەین بەدەستگیرکردنی عێراقیەکان بەناهەق یان لەسەر دەربڕینی بیروڕایان، حکومەت کاردەکات بۆ شکۆی دەوڵەت و ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی ئازاد و پاک و بێگەردی پێشوەخت، بەدوور لەکاریگەری ماددی و چەک و دەستوەردانی دەرەکی، کاردەکەین لەسەر باشترکردنی باردۆخ وگوزەرانی سەرجەم عێراقیەکان و گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانیان بەشکۆ و ڕێزەوە، کارنامەی حکومەت دەخەینەڕوو بۆ گەلی پیرۆزمان لەکاتی دیاریکراودا.
پەیامم بۆ گەنجان
کوڕان وکچانم
ئەوەی بەدیهات دەرئەنجامی سووربون و قوربانیەکانی ئێوەبوو، پیرۆزتان بێت ئەم شەرەفە گەورەیە کە گەل و مێژوو دەیپارێزێت، پیرۆزتان بێت ئەم سەرکەوتنە گەورەیە وئەم پاڵەوانێتیەتان بونیادی قۆناغێکی نوێی مێژووی عێراقی دامەزراند، بەردەوام بن خوا هەوڵەکانتان پیرۆزبکات.
دەمەوێت داواتان لێبکەم سەرەڕای ئەو قەیرانەی متمانەیەی کە دووچاری سیاسیەکان بوە بەهۆی دەرئەنجامە کەڵەکەبووەکانی پێشتر، پشت دەبەستین بەخودا و پەڕەیەکی نوێ دەکەینەوە لە لاپەڕەکانی ئەم وڵاتە گەورەیە بۆئەوەی مێژوویەک تۆمار بکەین شایستەی عێراق بێت، ئەگەر پێکهاتەی حکومەت تێ پەڕی یاخود نـا، بزانن لایەن هەیە کاردەکات لە پێناو بەردەوامی قەیرانەکان بە سووربونیان لەسەر جێبەجێ نەکردنی داواکاریەکانتان و بەبەردەوام کار لەپێناو بەشبەشێنە و تایفەگەری و گەندەڵی دەکەن، بەڵام متمانەمان بەئەندامانی بەڕێزی پەرلەمان هەیە کە لەگەڵ گەلەکەیان دەبن و لەگەڵ ئەوانە نابن کەتواناکانیان دزین بەتایبەت کە ئەوان منەتباری عێراقن .
لەکۆتایدا.. سڵاو بۆ ئارامگرتن و قوربانی عێراقیەکان، سڵاو بۆ ئەو خوێنە پاکانەی ڕژان لەپێناو نیشتمان .