به‌غدا-اه‌ع
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و د‌یڤید شینكر، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جه‌خت له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژیی و ئاڵۆزیه‌كان و پاراستنی سه‌قامگیری عێراق و زیادكردنی هه‌ماهه‌نگیه‌كان ده‌كه‌نه‌وه.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی نوسینگه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبوسی كه كۆپیه‌كى ده‌ستى (اه‌ع) كه‌وتووه، شه‌وی رابردو حه‌لبوسی پێشوازی له د‌یڤید شینكر کردوە و له دیدارێكدا گفتوگۆیان له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكاو عێراق كرد و زیادكردنی هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردولا، به‌تایبه‌ت له‌روی پاڵپشتی عێراق بۆ دژی تیرۆر.
هه‌ر به‌گوێره‌ی یه‌یاننامه‌كه، هه‌ردولا گفتوگۆشیان له‌باره‌ی گۆڕانكاریه سیاسییه‌كانی عێراق و گرنگی پێكهێنانی حكومه‌تێكی به‌هێزو به‌توانا كردوه، كه به‌پێی خواستی هاوڵاتیان بێت، هاوکات رێککەوتون له‌سه‌ر پاراستنی خۆپیشاندانی مه‌ده‌نی و جێبه‌جێكردنی خواست و داواكاری خۆپیشانده‌ران بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی.
له‌لای خۆیه‌وه، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جه‌ختی له‌سه‌ر هاوكاری و هاوبه‌شی وڵاته‌كه‌ی بۆ عێراق كردوه‌ته‌وه‌و ئاشكرایكردوه، ئه‌مریكا پارێزگاری له‌سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆی خاكی عێراق ده‌كات و هه‌ماهه‌نگیه‌كانیش بۆ كاره هاوبه‌شه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌تایبه‌ت بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داعش.
شینكر باسى له‌وه كرد "واشنتۆن رێز له رۆڵى مه‌رجه‌عیه‌تى باڵاى ئاینى ده‌گرێت له عێراق.