بهغدا-اهع
خالید جەشعەمی پەرلەمانتاری فراکسیۆنی نوێنەرایەتی،ئەمڕۆ سێشەممە،دووپاتیکردەوە زۆربەی فراکسیۆنە سیاسییەکان محەمەد تۆفیق عەلاوی سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراویان سەرپشککردووە بۆ ھەڵبژاردنی کابینە وەزارییەکەی.
جەشعەمی لەلێدوانێکی بۆ ئاژانسی ھەواڵی عێراقی(اەع) ڕایگەیاند"کوبوونەوەیەک نێوان فراکسیۆنە سیاسییەکان ومحەمەد تۆفیق عەلاوی سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو سازکراوە بۆ تاوتوێ کردنی پرسی کابینەی وەزاری وبەرنامەی حکومەت".
وتیشی"ئەو فراکسیۆنانەی ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون پشتیوانی خۆیان بۆ سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو دەڕبڕی لەبابەتی پەلەکردن لەپێکھێنانی حکومەت وگەڕاندنەوەی شکۆی وڵات وھەنگاونان بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەخت"
ئەوەیشی خستەڕوو"سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو خۆی وەزیرەکانی دیاری دەکات وبەرپرسیاریانیش دەگرێتە ئەستۆ بەبێ دەستێوەردانی ھیچ لایەنێکی سیاسی"،ئاماژەیشی دا"عەلاوی یەک پاڵێوراوی بۆ ھەندێک لەوەزارەتەکان پێشکەشکردووە ولەبەرامبەریشدا سێ پاڵێوراوی بۆ وەزارەتەکانی دیکە پێشکەشکردووە وپاشان دەست بەڕاوێژی لەگەڵ فراکسیۆنەکان بۆ دیاری کردنی یەک کەسایەتی".
ڕوونیشیکردەوە"ئەگەری ھەیە عەلاوی ھەفتەی داھاتوو کابینەکەی وبەرنامەی حکومەت پێشکەش بکات لەپێناو ڕەخساندنی دەرفەت بۆ فراکسیۆنە ناڕازییەکان".