بەغدا-اەع-سۆما جاف
سەعدی ئەحمەد پیرە سەرکردە لەیەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە ڕەتیکردەوە بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆمار لەیەکێتی جیابووبێتەوە.
پیرە لەلێدوانێکی بۆ ئاژانسی ھەواڵی عێراقی(اەع) ڕایگەیاند:بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆمار لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان جیانەبۆتەوە وئەو ھەواڵانەیش لەم بارەیەوە بڵاوکراونەتەوە دوورن لەڕاستییەوە".
وتیشی:تەنھا ھاوسەرۆکایەتی یەکێتی دیاریکراون وپۆستە حیزبییەکانی تری یەکێتی نیشتمانی کوردستان ھێشتا ماون"٠
جێ ئاماژەیە یەکێتی نیشتمانی کوردستان،لاھور شێخ جەنگی وبافڵ تاڵەبانی بەدەنگی 91 ئەندام وەکو ھاسەرۆکی ئەو حیزبە دیاریکرد