سێ دۆسییە لەسەر مێزی گفتوگۆکانی شاندی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ عەلاویدایە

  • 18-02-2020, 00:00
  • +A -A

     بەغدا-اەع-سۆما جاف 

     
     
    پارتی دیموکراتی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە، گرنگترین ئەو دۆسییانەی خستەڕوو کەشاندی کوردی لەگەڵ محەمەد تۆفیق عەلاوی سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو گفتوگۆیان لەبارەوە دەکات.
    دیار بەرواری پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی کوردستان لەلێدوانێکی بۆ ئاژانسی ھەواڵی عێراقی(اەع) ڕایگەیاند"شاندێکی حکومی سەردانی بەغدا دەکات بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی دۆسییە پەیوەستەکان بەڕێککەوتنەکانی پێشووی نێوان ناوەند وھەرێم لەپرسی بوودجە ونەوت وھاوبەشی حوکمڕانی"،ڕوونیشیکردەوە"لە کاتی گەیشتنی شاندەکە بۆ بەغدا دەستبەجێ چاوی بەعەلاوی دەکەوێت بۆ تاوتوێ کردنی دۆسییە ھەڵواسراوەکان"
     
    بەرواری وتیشی"پشتگوێ خستنی کورد وەکو پێکھاتەیەکی سەرەکی لەپێکھاتەکانی گەلی عێراق کارێگەری نەرێنی دەکاتە سەر دەستوور"
     
    بەرواری ئەوەی خستەڕوو"کورد سوورە لەسەر بەشداری کردن لەحکومەت ودانەبڕان لەبەغدا سەرباری ھەموو ناکۆکییەکان"، ئاماژەیشی دا"ناکۆکییەکان لەسەر ئاستی بەڕێوەبردنی وڵات واپێویست دەکات ئامادەی بەغدا بیت بۆ دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ سەرجەم کێشە ھەڵواسراوەکانی نێوان ھەرێم وناوەند".