حه‌لبوسى وبارزانى له‌سه‌ر 6 خاڵ ڕیككه‌وتوون

  • 16-02-2020, 00:00
  • +A -A

     

     
    به‌غدا-اه‌ع
     
    محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و هاوپەیمانی هێزە عێراقییەكان بە یاوەری ژمارەیەك پەرلەمانتاری هاوپەیمانییەكە چاوی كەوت بە مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان.
    بەپێی راگەیێندراوێکی کۆبوونەوەی نێوانیان كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،لە كۆبونەوەكەدا گفتوگۆیان كرد سەبارەت بە بارودۆخی ئێستا و ئەو قەیرانە سیاسیەی  عێراق پێیدا تێپەڕدەبێت،لە نێویشیاندا پێكهێنانی حكومەت، لەسەر رۆشنایی ئەو كۆبونەوەیەش هەردوولا رێكەوتن لەسەر ئەم خاڵانە:
    1- كاركردنی سەرجەم هێزە عێراقییەكان بۆ دەرچوون لە دۆخی ناهەمواری ئێستا، بەوجۆرەی سەقامگیری بۆ بەغدا و پارێزگاكانی باشوری عێراق بگەرێنێتەوە.
    2- هەر حكومەتێكی داهاتوو پێویستە نوێنەرانی سەرجەم پێكهاتەكانی عێراق لەخۆبگرێت، لەسەر بنەمای هاوبەشی نیشتمانی.
    3-  پێویستە بەرنامەی حكومەت بۆچونێكی ڕوونی هەبێت بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت بەزوترین كات وەك جێبەجێ كردنی داواكاری خۆپیشاندەران و پێویستە ئەو پرسە ئەولەویەتی حكومەتی داهاتووبێت.
    4- پێویستە حكومەت پلانێكی ڕوونی هەبێت بۆ گەڕانەوەی هەیبەت بۆ دامەزراوەكانی دەوڵەت و باشكردنی ئاشتی كۆمەڵایەتی و كۆتاییهێنان بەدەستوەردانی دەرەكی،و  هێشتنەوەی چەك بە دەستی دەوڵەت، و كۆتاییهێنان بە دیاردەی چەكداری نافەرمی.
    5- بەردەوامبوونی هاریكاری لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ هاریكاری عێراق بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی مەرترسی تیرۆر، و لەناوبردنی پاشماوەكانی داعش.
    6- كاری بەردەوام بۆ گەیشتن بە وابەستەبونێكی بەهێز لەپێناو هەماهەنگی هەڵوێستی نێوان هەردوولا و هاوبەشەكانی تر.