به‌غدا-اه‌ع
سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق رایگەیاند، له‌م هه‌فته‌یه‌دا حكومه‌تی نوێ راده‌گه‌یه‌نین و كارەكان بەرەو تەواوبون دەچن.
محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی، سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق، له‌تویتێكدا له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) چاودێرى كردووه ،بڵاویكرده‌وه، "له‌پێكهێنانی ته‌واوه‌تی كابینه‌ی نوێ نزیکدەبینەوە كه له‌كه‌سانی سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌ن و پاك و لێهاتو پێكێدێت".
جه‌ختیشیكردوه‌ته‌وه، كابینه‌ی نوێی عێراق دوره له‌ده‌ستوه‌رانی لایه‌نه سیاسییه‌كان و ئاشكراشیكرد، له‌م هه‌فته‌یه‌دا كابینه‌ی نوێ ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كه‌ین".
وتیشی، "هیوامان وایه ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران وه‌ڵامیان بۆ كابینه‌ی نوێ هه‌بێت و ده‌نگی له‌سه‌ر بده‌ن، بۆئه‌وه‌ی راسته‌وخۆ ده‌ست به‌جێبه‌جێكردنی داواكاریه‌كانی هاوڵاتیان بكه‌ین".