به‌غدا-اه‌ع
موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در "ده‌ستپێشخه‌ری مرۆیی"راده‌گه‌یه‌نێت وجه‌ختده‌كاته‌وه، بەردەوام دەبێت لە پشتیوانی خۆپیشاندانه‌كان و داواشده‌كات، هاوكاری خۆپیشانده‌ره برینداره‌كان بكرێت.
موقته‌دا سه‌در له‌تویتێكدا په‌یامێكی له‌ژێرناونیشانی "ده‌ستپێشخه‌ری مرۆیی" بڵاوكردهوهو رایگه‌یاند، زانیاریمان پێگه‌یشتوه كه دابینكردنی خزمه‌تگوزاریه‌كان له‌مه‌یدانه‌كانی خۆپیشاندانه‌كان، روی له‌خراپی كردوه، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا داوا له‌عێراقیه‌كان ده‌كه‌م، پشتیوانی له‌به‌رده‌وامی شۆڕش و خۆپیشاندانه‌كان بده‌ن.
جه‌ختیشده‌كاته‌وه، "پێویستە خۆپیشاندانه‌كان به‌شێوازی مه‌ده‌نی بەردەوام بن و ناشبێت رێگه بدرێت به‌كه‌سانی تێكدهرو ئاژاوه‌گێڕ بچنه ناو خۆپیشاندانه‌كانه‌وه".
هه‌ر له‌و په‌یامه‌یدا موقته‌دا سه‌در ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، "هه‌ندێك خۆپیشانده‌ری ئاشتیخواز بریندارن پێویسته لایه‌نه‌كان و هاوڵاتیان پاڵپشت بن و هاوكاریان له‌روی ماددی و مه‌عنه‌ویه‌وه بكەن".
ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه،" به‌شێك لە خۆپیشانده‌ران بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن لایه‌نگری منن، به‌ڵام سه‌رقاڵی ئاژه‌وه‌گێڕی و فیتنه‌ن له‌رێگه‌ی دروشمی توندڕه‌وانه‌وه، من پێی رازیم نیم و به‌هیچ جۆرێكیش قبوڵی ناكه‌م هێرشبكرێته سه‌ر هێما ئاینی و كه‌سایه‌تی و زانا‌و شه‌هید و ده‌ستكه‌وته‌كانمان".