به‌غدا-اه‌ع
هاوپه‌یمانى نه‌سڕ، ئه‌مڕۆ شه‌ممه،هۆشدارى دایه هێزه سیاسییه‌كان له‌گرفتى دووباره دروستكردنى سیسته‌مى پشكپشكێنه‌ى پێكهاته‌یی وتایفهگهرى وحیزبایه‌تى كه‌به‌نده له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندى تاكه كه‌سى ولهسایهى بیانوى شایسته‌ى پێكهاته‌كان یان شایسته‌ى هه‌ڵبژاردن،وداوایش له‌و لایه‌نانه ده‌كات خواستى جه‌ماوه‌ر كه‌داواى چاكسازى ده‌كه‌ن جێ به‌جێ بكه‌ن.
هاوپه‌یمانى نه‌سڕ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،دووپاتیكرده‌وه"تیپهڕاندنى قه‌یرانه‌كانى ئێستا واپێویست ده‌كات حكومه‌تى داهاتوو لهجنكى حیزبه‌كان ده‌رباز بكرێت وجێى ڕه‌زامه‌ندى جه‌ماوه‌ر بێت ،وهه‌روه‌ها ئه‌ركى قۆناغى ڕاگوزه‌رى وئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت به‌گیانێكى نیشتمانپه‌روه‌رى وبهرپرسیارێتییهكى بێ لایه‌ن وبوێرانه له‌ئه‌ستۆ بگرێت".
هاوپه‌یمانى نه‌سڕ داواى"یه‌كڕیزى نیشتمانى كرد بۆ پاراستنى وڵات وئاسانكارى چاكسازى ڕیشه‌یی لهبنچینهى سیسته‌مى سیاسى دوور لهپشكپشكێنه وگه‌نده‌ڵى ونه‌هێشتنى خواستى نیشتمانى".