به‌غدا- اه‌ع
وه‌زاره‌تى به‌رگرى،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه ئه‌ركى نێرده‌ى هاوپه‌یمانى ناتۆ له‌عێراق به‌ته‌نها مه‌شقكپێردنه.
عه‌مید یه‌حیا ڕه‌سول وته‌بێژى وه‌زاره‌تى به‌رگرى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"جیاوازى هه‌یه نێوان هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى وهاوپه‌یمانى ناتۆ چونكه ئه‌ركى هاوپه‌یمانێتییه‌كه به‌ره‌وپێشبردن ومه‌شقپێكردنى كه‌رته سه‌ربازییه‌كانه ویاداشتننامه‌ى لێكتێگه‌یشتنمان هه‌یه له‌بوارى مه‌شقپێكردن وبه‌تواناكردنى هێزه چه‌كداره‌كان".
وتیشى"عێراق خاوه‌ن ده‌زگایه‌كى مه‌شقكردنى گه‌وره‌یه وگرنگه توانا سه‌ربازییه‌كانى به‌ره‌وپێشببرێت به‌تایبه‌ت له‌شه‌ڕه‌كان كه‌ته‌كنه‌لۆژیا تیایدا به‌كارده‌هێندرێت".
له‌باره‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى پاڵه‌وانانى عێراق ڕه‌سول دووپاتیكرده‌وه"سه‌رجه‌م كه‌رته به‌شداربووه‌كانى ئۆپراسیۆنه‌كان هێزه عێراقییه‌كان بوون وهاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى بوونیان نه‌بووه وهه‌ماهه‌نگییه‌كى باڵا هه‌یه نێوان سه‌رجه‌م فه‌رمانده‌ییه‌كان".
ئاماژه‌یشى دا"له‌سنوورى سوریا-عێراق ڕۆژانه ئۆپراسیۆنى هه‌مه‌چه‌شنه‌یی دژى تیرۆرستانى داعش ئه‌نجام ده‌درێت به‌پاڵپشتى هێزى ئاسمانى عێراقى،ڕوونیشیكرده‌وه"عێراق خاوه‌ن فرۆكه‌ى بێفرۆكه‌وان وكامێراى چاودێرى پێشكه‌وتوو وبه‌دواداچوون وئه‌ركى هه‌واڵگیرى گه‌وره‌یه وشه‌ڕه‌كانى ئێستاش له‌گه‌ڵ پاشماوه‌كانى تیرۆر شه‌ڕى هه‌واڵگیرییه".