بهغدا-اهع
محەمەد تۆفیق عەلاوی كاندیدی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق لەگەڵ بە كۆسرەت ڕەسول عەلی پەیوەندییەكی تەلەفۆنیان ئەنجامدا.
یهكێتى نیشتمانى كوردستان لهڕاگهیهندراوێكدا كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه بڵاویكردهوه"لەمیانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا محەمەد تۆفیق عەلاوی پیرۆزبایی سەركەوتنی كارەكانی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی لە كۆسرەت ڕەسول كردو هیوای خواست یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە گۆڕەپانی سیاسی عێراقدا ڕۆڵی كارای خۆی بگێڕێ".
لای خۆیەوە كۆسرەت ڕەسول سوپاسی محەمەد تۆفیق عەلاوی كردو هیوای خواست سەركەوتوو بێ لە پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق و پاڵپشتی و پشتیوانی خۆی و یەكێتی نیشتمانی كوردستانی بۆ دووپات كردەوەو هیوای خواست بتوانێ سەركەوتوو بێ لەكارەكەی.
پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق تەوەری سەرەكی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی نێوان كۆسرەت ڕەسول و محەمەد تۆفیق عەلاوی بوو، هەردوولا بەوردی تاوتوێی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراقیان كردو كۆسرەت ڕەسول پێی ڕاگەیاند كە پشتیوانی لە حكومەتێكی كارای نیشتمانی دەكەن، كە مافە دەستووری و داراییەكانی كورد تێیدا پارێراو بێ وحكومەتەكە لەسەر بنەمای هاوسەنگی نێوان سەرجەم پێكهاتەو نەتەوە جیاوازەكان پێكبێت و داواكاری خۆپیشاندەرانی عێراقی جێبەجێ بكا.
هەروەك گوتیشی یەكێتی نیشتمانی كوردستان خوازیارە كورد بەیەك تیم بەشداربێ لە گفتوگۆكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی عێراق و چەسپاندنی سەرجەم ماف و داخوازییەكانی كورد.