به‌غدا – اه‌ع
هاوپه‌یمانى هێزه عێراقییه‌كان،دووپاتیكرده‌وه كه‌ده‌نگ له‌سه‌ر حكومه‌ته‌كه‌ى محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى ناده‌ن ،وئاماژه‌یشى به‌گرنگى نوێنه‌رایه‌تى كردنى پێكهاته‌كانى كرد.
فه‌لاح زه‌یدان سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى هێزه‌كانى نوێنه‌رایه‌تى له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) ڕایگه‌یاند"هاوپه‌یمانى هێزه‌كان ده‌نگ له‌سه‌ر حكومه‌تى نوێ نادات به‌هۆى میكانزمى هه‌ڵبژاردنى محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى سه‌رۆك وه‌زیرانى ڕاسپێردراو".
زه‌یدان به‌پێویستیشى زانى پارێزگارى له‌پێكهاته‌كانى گه‌لى عێراق بكرێت له‌میان نوێنه‌رایه‌تى كردنى له‌حكومه‌تدا چونكه نوێنه‌رایه‌تى گه‌ل به‌گشتى ده‌كات نه‌گ چینێكى دیاریكراو یان فراكسیۆنى سیاسی به‌ته‌نها".
وتیشى"ڕێككه‌وتنێك هه‌یه له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك وه‌زیران له‌ڕێگاى ریزى نیشتمانى وجێى ڕه‌زامه‌ندى خۆپیشانده‌ران بێت"،ڕوونیشیكرده‌وه"هۆكارى دیكه‌ى ده‌نگنه‌دان به‌حكومه‌ت بریتییه له‌وه‌ى دانوستانێكى ڕاسته‌قینه نییه له‌باره‌ى دیاریكردنى واده‌ى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت".