به‌غدا-اه‌ع
هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا دووپاتیكرده‌وه حكومه‌ته‌كه‌ى محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى سه‌رۆك وه‌زیرانى ڕاسپێردراو دووره لهپشكپشكێنه.
عالیه نسییف په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانێتییه‌كه له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"زۆربه‌ى فراكسیۆنه سیاسییه‌كان به‌شدارنه‌بوونه له‌كابینه‌ى وه‌زارى نوێ‌دا"،ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا"حكومه‌تى داهاتوو دووره لهپشكپشكێنهى سیاسی".
وتیشى"ڕه‌تكردنه‌وه‌ى سیسته‌مى پشكایهتى له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانى ڕاسپێردراو وقایلنهبوونى بهمهرجهكانى فراكسیۆنه‌كان ڕه‌نگه كاریگه‌رى هه‌بێت له‌سه‌ر حكومه‌ته‌كه‌ى"،ڕوونیشیكرده‌وه"هه‌ندێ له‌فراكسیۆنه سیاسییه‌كان هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ن كهدهسكهوتى زۆرى سیاسی له‌ده‌ستده‌ده‌ن به‌تایبه‌ت دواى ئه‌وه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى ڕاسپێردراو به‌ڵێنى دا به‌قایل نه‌بوونى بهفراكسیۆنهكان وپێكهێنانى حكومه‌تێكى سه‌ربه‌خۆ".
نسییف داوایشى له"سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان كرد ده‌ستبه‌ردارى ده‌سكه‌وته سیاسییه‌كانیان بن بۆ پاڵپشتى كردنى حكومه‌تى نوێ وسه‌ركه‌وتنى له‌به‌جێ گه‌یاندنى ئه‌ركه‌كانى ئه‌گه‌ر هات وكابینهكهى به‌پێ شایسته‌كانى جه‌ماوه‌ر بێت،وهه‌روه‌ها كاریش بكه‌ن بۆ چاودێرى كردنى ئه‌ركى حكومه‌ت وهه‌ڵسه‌نگاندنى وچاوخشاندنى ده‌سكه‌وته‌كانى".