به‌غدا-اه‌ع
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داوای پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه له لیژنه‌كانی ده‌ره‌وه، ده‌ستپاكی و یاسایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران تایبه‌ت به پڕۆسه‌ی دامه‌زراندی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ده‌كات.
حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی پەرلەمانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقی(اه‌ع)كه‌وتووه، رایگه‌یاند، له‌ناو لیستی دامه‌زراوانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، پسپۆڕیه‌كانی یاسا‌و سیاسه‌ت بونیان نه‌بوه، جگه له‌وه‌ش هیچ كام له‌و كه‌سانه‌ی تێدا نه‌بوه كه پێشتر له‌ساڵانی رابردودا، گرێبه‌ست بون هیچكامیان دانه‌مه‌زراون.
داواش له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌كات، به‌ر له بڵاوكردنه‌وه‌ی خشته‌ی دامه‌زراوه‌كان لێكۆڵینه‌وه بكات و پاشان فه‌رمانی وەزاری بۆ دامه‌زراوه‌كان ده‌ربكات، به‌جۆرێك پسپۆڕیه‌كان دیاری بكات و له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا رێكاره پێویسته‌كان جێبه‌جێبكات.
حه‌سه‌ن كه‌عبی هۆشداریشیدا له‌وه‌ی، پێویسته بۆ هه‌ر دامه‌زراندنێك، ئه‌وله‌ویه‌ت بدرێته كه‌سوكاری شه‌هیدان و پسپۆڕان و به‌هه‌میشه‌یی كردنی گرێبه‌سته‌كان، هه‌ر لایه‌نێكیش سه‌رپێچی بكات لێكۆڵینه‌وه‌ی یاسایی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامده‌درێت.
جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داواش دەکات، لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند له لیژنه‌كانی ده‌ره‌وه، یاسایی و ده‌ستپاكی لێكۆڵینه‌وه له‌و دامه‌زراندنانه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بكه‌ن.