پێكهێنانى لیژنه‌یه‌ك به‌سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیرى ناوخۆ بۆ به‌دواداچون له‌ تێكده‌رانى ماڵى گشتى

ئەمنی
  • 12-02-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    لیوا عه‌بدولكه‌ریم خه‌له‌ف وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌چه‌كداره‌كان رایگه‌یاند  به‌سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیرى ناوخۆ بۆ به‌دواداچون له‌ تێكده‌رانى ماڵى گشتى لیژنه‌یه‌ك پێكهێنرا.
    خه‌له‌ف له‌ لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عیراقى (اه‌ع) رایگه‌یاند" حكومه‌ت تیمێكى كارى به‌ سه‌رۆكایه‌تى یاسین یاسرى وه‌زیرى ناوخۆ پێكهێناوه‌ بۆ به‌دواداچونى ئه‌و كه‌سانه‌ى بونه‌ته‌ هۆى تێكدانى ماڵى گشتى،جه‌ختى كرده‌وه‌ "رێنمایى دراوه‌ به‌سه‌رجه‌م فه‌رمانده‌ى كه‌رته‌كان رێگرى بكه‌ن له‌و كه‌سانه‌ى كه‌ هه‌وڵى رێگا برین و داخستنى خوێندنگا و فه‌رمانگه‌ حكومیه‌كان ده‌ده‌ن و ئه‌و بریاره‌ش له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانه‌وه‌  جێ به‌جێ كرا". 
    ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد هه‌ندێك له‌ تیكده‌ران هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى خۆیان راگه‌یاند سه‌ربارى ئه‌وه‌ش له‌ سزاكان بێ به‌ش نابن له‌ ژێر به‌ندى په‌كخستنى كاروبارى ده‌وڵه‌ت".