به‌وێنه‌..كه‌رته‌كانى فوڕاتى ناوه‌ڕاست به‌شدارى ئۆپراسیۆنه‌كانى پاڵه‌وانانى عێراق ده‌كه‌ن

ئەمنی
  • 12-02-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا– اه‌ع 

    كه‌رته‌كانى فوڕاتى ناوه‌ڕاست،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،به‌شداریان له‌قۆناغى یه‌كه‌مى ئۆپراسیۆنه‌كانى پاله‌وانانى عێراق كرد بۆ پاككردنه‌وه‌ى پارێزگاى ئه‌نبار وناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى له‌پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش
     
    شانه‌ى ڕاگه‌یاندى ئه‌منى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌ بڵاویكرده‌وه‌"كه‌رته‌كانى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى فوڕاتى ناوه‌ڕاست له‌میان میحوه‌رى چواره‌م ،به‌شداریان له‌قۆناغى یه‌كه‌مى ئۆپراسیۆنه‌كانى پاڵه‌وانانى عێراق كردووه‌ بۆ پاككردنه‌وه‌ى پارێزگاى ئه‌نبار له‌پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش".
     
     شایه‌نى باسه‌ به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ئۆپراسیۆنه‌كانى پاڵه‌وانانى عێراق ده‌ستپێكرد بۆ پاككردنه‌وه‌ى پارێزگاى ئه‌نبار وناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى له‌سنوورى عێراق-سوریا-ئه‌ردن وسنوورى جیاكه‌ره‌وه‌ى نێوان فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى فوڕاتى ناوه‌ڕاست وئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا له‌پاشماوه‌كانى تیرۆر وسه‌پاندنى ئاسایش وپته‌وكردنى سه‌قامگیرى له‌پێنج قۆڵه‌وه‌.